٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٤
دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا تەسلیمی گەلی ئێران دەبێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بێ گومان دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا لە بەردەم گەلی ئێراندا چۆک دادەدات و هیچ ڕێگایەکی نییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا ناچارە لە بەرانبەر یاسا، ڕێسا کان و گوشاری ڕای گشتی  و سەبووری و بەرخۆدانی گەلی ئێران وازبێنێت و تەسلیمی گەلی ئێران بێت.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە گوشار و گەمارۆی ناجوامێرانەی ئەمریکا لە سەر گەلی ئێران وتی: من دڵنیام کە گەلی وڵات لە کۆتاییدا سەردەکەوێت .

وتیشی: بۆ ئێمە گرینگ نییە کە دەسەڵاتی ئەمریکا دەکەوێتە دەستی کێ بەڵام بکەوێتە دەستی هەر کەسێک بێ گومان دەبێ تەسلیمی گەلی ئێران بێت و ڕێگایەکی نییە جگە لەوەی پایبەندی یاسا و پەیمانەکان بێت.

342/