به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە رایگهیاند، ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیا و پارتی لە شەنگالیش دەستیان بە هێرشێکی نوێ کردووە لە دژی ئەو هێزانەی گەلی شەنگالیان لە هێرشەکانی داعش پاراست و رێگەیان بە قڕکردن نەدا.
جەمیل بایک لهمیانی وتارێكدا كه له رۆژنامەی سەرخۆبووندا بڵاوکراوەتەوە، سهبارهت به دۆخی شنگال نوسیوویهتی: "ئیدی جارێکی تر بارودۆخەکە ناگەڕێتەوە بۆ بەر لە 3ی ئابی 2014، گەڕانەوە بۆ ئەو سەردەمە، بە واتای فەرمانێکی نوێ دێت، لە بارودۆخێکدا کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لە هەموو شوێنێک رەگەز و بڕوا لاواز و بێهێزەکان، لەناو دەبات، شەنگال بەبێ خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن ناتوانێت بەردەوامی بدات بە ناسنامە و هەبوونی خۆی. ئەگەر بێبەش بکرێت لەمە، رووبەڕووی قڕکردن دەبێتەوە".
ئهوهشی وت: "ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیا و پارتی لە شەنگالیش دەستیان بە هێرشێکی نوێ کردووە. ئاشکرایە کە لە دژی ئەو هێزانەی گەلی شەنگالیان لە هێرشەکانی داعش پاراست و رێگەیان بە قڕکردن نەدا، پلانگێڕیەکیان ئامادە کردووە. هێزەکانی یەپەگە و یەژا-ستار کە رێگەیان بە قڕکردنەکە نەدا، لە چوارچێوەی خۆڕاگریی دژ بەر داعشدا بۆ بونیادنانی هێزەکانی خۆبەڕێوەبەردن و خۆپاراستن بوون بە هاوکار و لە شەنگال پرسی خۆبەرێوەبردن و خۆپاراستنیان کرد بە واقیع. دوای ئەوەی ئەمە روویدا، هێزەکانی یەپەگە و یەژا-ستار خۆیان لە ناوچەکە کشاندەوە".
بایك دهڵێت: ئێستا لەوێ، ئەوانەی شەنگال بەڕێوەدەبەن خەڵکی شەنگالن، هێزەکانی خۆپاراستنیش لە رۆڵەکانی خەڵکی شەنگال پێک دێت، خۆسەری و خۆپاراستنی شەنگال بۆ خەڵکی شەنگال وەکو شیری دایکیان حەڵالە. دوای ئەو هەموو فەرمانەی بەسەریان هات و بە دوایین فەرمان کە ئێزدیەکانیان هێنایە لێواری لەناوچووت و رێگری لە فەرمانەکە کرا، ئیدی قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد.
رونیشیكردهوه: لە ئەنجامی هەڵخەلەتاندنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بووە، عێراقیش دەیەوێت سوود لەمە وەربگرێت و وەکو پەدەکە لە شەنگال ئیرادەی گەلی شەنگال قبوڵ نەکات و بارودۆخێکی لەم چەشنە بخوڵقێنێت، لەوانەیە عێراق لە دڵەوە نەکەوتبێتە ناو ئەو رێکەوتنەوە، بەڵام بە هۆی ئەو زیهنیەت و هەڵوێستەی کە ئیرادە و خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی ئەم گەلە ناناسێت، عێراقیش وەکو پارتی، فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، هەروەها پشتیوانی ئەمریکا بەکار دێنێت و دەیەوێت لەوێ باڵادەست بێت.
سهبارهت به رێككهوتنی عێراق و ههرێم لهبارهی شهنگال، جهمیل بایك وتی: "رێککەوتنەکەی سەر شەنگال زۆر قێزەونە، بناغەی ئەو ڕێککەوتنە ئەو کاتە دانرا کە کازمی و وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد مەعسوم سەردانی ئەمریکایان کرد. کاتێک نێچیرڤان بارزانیش چووە تورکیا، چوارچێوەی پلانەکەیان دروستکرد. ژمارەیەک ولاتی ئەوروپاش بە بیانووی ئەوەی لە شەنگال ئارامی دروست دەبێت، پشتگیریان لە ڕێککەوتنەکە کرد. ئەمە ڕێککەوتنی ئارامی و ئاسایشی شەنگال نییە. ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە شەنگال دەکەنە گۆڕەپانی شەڕ".
342/