٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١١:٠٣
حزب و کەسەکان لە ئەمریکا بۆ ئێران گرینگ نییە

سەرۆک کۆمار وتی: بۆ ئێمە گرینگ نییە کە چ کەسێک لە ئەمریکا هەڵببژێردرێت، بەڵکوو گرینگ ئەوەیە کە ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتی و چەند لایەنەکان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: بڕیارە ئابوورییەکانی ئێمە لە چەند هەفتەی ڕابردوو بە بێ سەرەنج بە ئەوەی کە لە ئەمریکا چ ڕوو دەدات و چ کەسێک هەڵدەبژێردرێت، وەرگیراوە. سێ، چوار هەفتەی ڕابردوو و بە تایبەتی هەفتەی ڕابردوو، بنەمای بڕیارەکانمان لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی و هەناردە کردن بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بۆ ئێمە گرینگ نییە کە لە ئەمریکا چ ڕوو دەدات و کێ هەڵدەبژێردرێت و بۆ ئێمە تاک یان پارت گرینگ نییە بەڵکوو بۆ ئێمە شێوەی هەڵسوکەتی کەسەکان گرینگایەتی هەیە. ئێمە ئەوەمان دەوێت کە ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتی و چەند لایەنەکان. ئەوە بۆ ئێمە گرینگە کە ئەمریکا بۆ خەڵکی ئێرنا ڕێز دابنێت. ئەگەر لە جیاتی گەمارۆ، ڕێز دابنرێت بۆ خەڵکی ئێران، ئەو کاتەیە کە دۆخەکە دەگۆڕدرێت.

342/