١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:١٤
دامەزرانی ئاگربەس لە 592 شارۆچکە و گوندی سوریا

592 ناوچە لە گوند و شارۆچکەکانی سوریا ، ئاگربەسیان تێدا دامەزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی یەوموسابع، ناوەندی ڕووسی چاوەدێر بەسەر ئاگربەسی سوریا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند  شەش ناوچە لە پارێزگەی لازقیە و حومس لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو چوونە نێو لیستی ئاگربەس و بەم شێوەیە ژوماری شارۆچکە و گوندگەلێک کە ئاگربەسیان تێدا دامەزراوە گەیشتە  592 ناوچە.

ئاگر بەس  لە سوریا لە 27ی فڤرییەی ساڵی 2016 لە چوارچێوەی  بڕیارنامەی 2268ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان جێبەجێ کراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی  ناوەندی ڕووسی چاوەدێر بەسەر ئاگربەسی سوریا، نوێنەرانی ئەم ناوەندە خەریکی وتووێژ لە پارێزگەکانی لازقیە، حومس، حەڵەب و قونەیتەرە لەگەڵ سەرکردەی تیرۆریستانن بۆ هاتنیان بو نێو ئاگربەسە.

ناوەندی ڕوسی  چاوەدێر بەسەر ئاگربەس لە سوریا هەروەها ڕایگەیاند  ئاگر بەس لە زۆرێک  لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە پاوەجێ بووە و تەنیا چەند جار لە دیمەشق و دووجاریش لە لازقیە بنپێکراوە.

هاوکات لەگەڵ کەمبوونی ئاوارەیی خەڵکی سوریا و هەروەها  ئەگری دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی لە و ناوچانەی ئاگربەسیان  تێدا جێبەجێ کراوە، ئۆپراسیۆنی  گەڕان بە دوای بێ سەروشون بوان  لە ڕەوتی تێکهەڵچوونەکان و ئاگاداربوون لە چارەنووسیان لە زۆرێک لەم ناوچەگەلە خەریکە بەڕێوە دەچێت.

ئەمریکا و ڕوسیا  ڕۆژی هەینی لەسەر گەڵاڵەی دامەزرانی ئاگربەس لەنێوان  لایەنەکانی تێکهەڵچوو لە شەڕی ناوخۆیی سوریا  و دامەزرانی ڕەوتێکی ئاشتی  ڕێککەوتن.

بەوتەی جان کەری دوای وتووێژی یەک ڕۆژە لەگەڵ سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە ژنڤ، لەسەر ئەو باوەرەیە کە گەڵاڵەی باسکراو دەبێتە هۆی وتووێژ لەسەر کۆتایی دان بە دوژمنایەتییەکان  ....

کۆتایی کورتە نامە/310