٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٠٢
مامۆستایانی ئایینی هیندستان: ئالی سعوود شیاوەتی ئیدارەکردنی حەرەمەینی شەریفەینی نییە

ژومارێک لە مامۆستایانی ئایینی ، کەسایەتییەکان و چالاکانی سیاسی هیندستان پێداگریان کرد بنەماڵەی ئالی سعود توانایی دابین کردنی ئاسایشی حاجییەکانی نییە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :کەسایەتییەکانی هەڵکەوتەی هیندستانی وێڕای ئیدارەکردنی هەوڵی عەرەبستان لە پێشگرتن لە بەشداری زیارەتکارانی هەندێ وڵات لە ڕێ وڕەسمی حەجی ئەمساڵ ڕایانگەیاند ئەم کارانە و ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو نیشانی دا کە ئالی سعود توانایی و شیاوەتی ئیدارەی حەرەمەینی شەریفەینی نییە.

کەسایەتییەکانی هیندستانی هەروەها داوای چاوەدێری و بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بە بەڕێوەبەرایەتی حەجیان کرد و وتیان  ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بۆ زیارەتکاران لە سەرزەوینی وەحی نیشانی دا کە ئەم وڵاتە ناتوانێ ئاسایشی حاجییەکان دەستەبەر بکات.

سەرۆکی نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی مستەفای دێهلی نوێ بە ئاماژەدان بە فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وتی : شەهید بوونی هەزاران کەس  لە حاجییەکانی بەیتوللای حەرام لە ساڵانی ڕابردوو لەبەر سەرنج نەدان و لێنەهاتوویی ئالی سعود  ڕووی دا .

مەولانا  جەنان ئەسغەر ئەندامی مامۆستایانی هیندستانیش وتی : حەج پرسێکی عیبادییە و ئەم وڵاتە ناتوانێ لە بەڕێوەچوونی ئەم فەرزکراوە ئیلاهییە پێشگیری بکات.

دوکتور حەسەن کومەیلی  چالاکی سیاسی هیندستانیش  وتی کە حەج بەسەر هەرموسوڵمانێک دا فەرزە و پێشگیری لەم فەرزیە گوناحێکە بۆ بەخشین ناشێ.

ساڵی ڕابردوو لەبەر لێنەهاتوویی عەرەبستانی سعودی زۆرتر لە حەوت هەزار کەس لە حاجییەکانی بەیتوڵڵای حەرام کاتی بەڕێوەبردنی ڕێ وڕەسمی حەج  گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ئامارەکان  زۆرتر لە نەوەد ەزار حاجی  لە چوارە ساڵی ڕابردوو لەبەر بێ شیاوی و لێنەهاتوویی عەرەبستان گیانیان لە دەست داوە....

کۆتایی کورتە نامە/310