بەپێی ڕاپۆرتی فورات نیوز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی هەینی لە دیدار لەگەڵ نوفل حەمادی پارێزگاری مووسڵ لەسەر پێویستی بەشداری هەموو هێزەکان لەوان سوپا و پۆلیس و هێزی ئاسایشی و حەشدی شەعبی لە شەڕ بۆ ئازادکردنی ناوچەی مووسڵ لە دەستی داعش، پێداگری کرد .
عەمار حەکیم پێداگری کرد : شەڕی مووسڵ شەڕێکی نیشتمانییە و هەموو دەبێ تێ دا بەشداری بکەن.
لە دیدارە دوو لایەن ڕەوشی ئاسایشی ، سیاسی و شەڕی مووسڵ و ڕەوشی ئاوارەکانیان لێک دایەوە.
هەروەها عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچەی شوروقات لە پارێزگەی سەلاحەدین دوای جەژنی قوربان دەست پێ دەکرێت .
وتەبێژی حەشدی شەعبی وتیشی : دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی قورسی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی بۆسەر بنکەی داعش لە شوروقات تیرۆریستان لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە خەریکی هەڵاتن لەم ناوچەیە ن .
حسێنی وتیشی : هێزی سەربە بنکەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، هێزی حەشدی شەعبی و هەروەها هێزی سوپا لە پێنج ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە ناوچەکانی دەورووبەری ناوچەی شوروقات سەقامیان گرتووە.
ناوچەی شوروقات دوایین بنکەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینە و لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە هێزی ئێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەم ناوچەیە ڕاگەیاندووە و چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانن....
کۆتایی کورتە نامە/310