به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئارۆن ستین توێژه‌ری باڵا له ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیکی سه‌ر به ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ڕه‌فیق حه‌ریری، له وتارێک که له ماڵپه‌ڕی War on The Rocks بڵاو کراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پاشهاته‌کانی په‌ره‌پێدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا له باکووری سووریا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌ڵسوکه‌وتی توندئاژۆیانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ کورده‌کان هۆشداری دا.
ناوبراو له وتاری خۆی هۆشداری دا ئه‌گه‌ر تورکیا هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدانی ئۆپراسیۆنی خۆی له به‌ره‌ی ڕووباری ساژۆر و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه هاوبه‌شه کورد- عه‌ره‌به‌کانی سووریا بکات، مه‌ترسی ته‌شه‌سه‌ندنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی کورده‌کانی به‌دواوه ده‌بێت.
ناوبراو پێیوایه که به‌رده‌وامیی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره له ناو خاکی سووریا پێشوازی زیاتری کورده‌کان له دیالۆگی په‌که‌که و پشتیوانی زیاتر له‌و گرووپه سه‌ربازییه کوردییه‌ی له تورکیا و سووریا به‌دواوه ده‌بێت که ئه‌وه دروست دژ به ئامانجه‌کانی تورکیا له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له سووریایه.
به بۆچوونی ئه‌و توێژه‌ره‌ی پرسی کورده‌کان، هێشتاکه مه‌ترسی هه‌ڵسوکه‌وتی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی له نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا له‌ئارادایه که ورده ورده خراپتربوونی بارودۆخ له سووریای به‌دواوه ده‌بێت...
کۆتایی کورتە نامە/310