عێراق کانگای تیرۆریستانی داعشە و داعش لێکەوتەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراقی پاش سەدامە.تیرۆریستانی داعش لە عێراق سەدان هەزار شارۆمەندی عێراقیان کوشت وبە میلیۆن عێراقیشیان لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارە کرد و جینایەتی سامناکیان دەرحەق بە کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.هەزاران مناڵی عێراقی بە هۆی جینایەتەکانی داعش دایک و باوکیان لە دەست داوە، ژێرخانەکانی شارە داگیر کراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە نێو چوونە و ژیانی خەڵک لە کەشی مەرگ و تۆقان دا درێژەی هەیە.پارێزگاکانی نەینەوا،سەلاحەدین،و ئەنبار زیاتر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە جینایەتەکانی داعش خەساریان پێ گەیشتوە.سوپای عێراق لە یەک ساڵی ڕابردوو دا سەرکەوتنی هەنگاو بە هەنگاو و گرنگی بە سەر تیرۆریستانی داعش دا بە دەست هێناوە و ئێستاش شەڕەکە گەیشتۆتە موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا. بەشە گرنگەکانی پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار لە ماوەی ساڵی یەک ڕابردوو دا لە ژێر چنگی داعش رزگار کراون. ئەمریکا لە سێپتامبری 2014 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعشی پێک هێنا بەڵام بە تێپەڕینی دو ساڵ بەسەر ئەو هاوپەیمانییە سوپا و حەشدی شەعبی عێراق بوون کە بەشە گرنگەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان ئازاد کرد. لە رۆژە سەرەتاکانی پێکهاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەعود فەیسەل وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی عەڕەبستان ڕایگەیاند: شەڕی داعش دە ساڵ دەخایەنێت.
ئەو قسانە پێشانیان دا هاوپەیمانی ئەمریکی ئیرادەیەکی جدی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و دەوڵەتی عێراق بۆ لە نێو برد نی داعش دەبێ پشت ببەستێ بە هێز و توانا نێوخۆییەکانی خۆی.
بە ڕاسپاردەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش پێک هات.پاش پێک هاتنی حەشدی شەعبی سوپای عێراقیش لە شەڕەکانی دژ بە تیرۆریستانی داعش سەرکەوتنی گەورەی بە دەست هێنا کە ئازاد کردنی تکریت ،فەلوجە، و ڕومادی لەو سەرکەوتنە گەورانە بە هەژمار دێن.
لەوێوە کە بەرژەوندی ژمارێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وان دسەڵات بەدەستە عەڕەبەکانی کەنداوی فارس و ئەمریکا لە کۆتایی هاتنی داعش دا نییە بە هێنانە گۆڕی بیانو و بانگەشە لە دژی حەشدی شەعبی گوشار دەخەنە سەر دەوڵەتی عێراق کەڵک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی وەرنەگرێت.
دەوڵەتی عێراق بێ گوێ دان بەو تۆمەتانە لە دژی حەشدی شەعبی بە کەڵک وەرگرتن لەو هێزانە لە شەڕەکانی ئازاد کردنی فەلوجە و ڕومادی چۆکیبۆ گوشارەکان دانەدا.
ئێستا حەیدەر عەبادی لە حاڵێک دا جەخت دەکات لە سەر بەشداری حەشدی شەعبی لە شەڕی رزگارکردنی مووسڵ کە ئەو شارە دواین پێگەی داعشە لە عێراق. بە ئازاد کرانی موسڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق بە تەواوی دەکەوێتەوە دەستی بەغدا و داعشیش لە عێراق بە تەواوی لە نێو دەچێ. ئەوە گۆڕانکارییەکی گەورەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە تایبەتی ئەمریکا و عەڕەبستان نایانهەوێ...
کۆتایی کورتە نامە/310