٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٠٨
فەرمانداری سەردەشت : کوژرانی هەشت دژە ئینقلاب

فەرمانداری "سەردەشت"ی سەربه لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە هەشت کەس لە ‌هێزەکانی دژەشۆڕش لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشیەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی بەگێرانەوە لە هەواڵدەریی ئیرنا، عەزیز حەسەنی ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: "ئەو شەڕ و پێکدادانە لەخاڵی سیفری سنووریی ئەو شارە ڕووی داوە که تێیدا  هەشت کەس لە هێزەکانی گرووپی دژە ئینقلابی دیموکرات لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکانی ئێران کوژراون."

ناوبراو وتی: "بەخۆشحاڵییەوە لەو تێکهەڵچوونەدا هیچکام لە هێزە ئاسایشییەکان زیانیان وێ نەکەوتووە".

فەرمانداری سەردەشت بێ ئاماژە بە وردەزانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە، وتی: هەواڵی تۆکمەی هاوپێوەند بەو بابەتە دواتر ڕادەگەیێندرێ....

کۆتایی کورتە نامە/310