به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و جێگری ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 8ی خه‌رمانان/ 28ی ئه‌گێست له سه‌فه‌رێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵا له به‌رپرسانی پارتی دیموکرات سه‌فه‌ری بۆ به‌غدا کرد.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که چه‌ن کاژێرێک پێش ئه‌م سه‌فه‌ره، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو که هه‌ولێر هیچ به‌رنامه‌یه‌ک یان کاتێکی دیاریکراو بۆ ناردنی شاند بۆ به‌غدا و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق دیاری نه‌کردووه.
ئه‌م سه‌فه‌ره به‌هۆی لهناکاوبوون و هه‌روه‌ها هاوکاتبوونی له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خستنه‌ڕووی پرسیار له هۆشیار زێباری، وه‌زیری کوردی دارایی عێراق (له به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی عێراق و خاڵۆی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان) شیکاریی جیاوازی به‌دواوه بووه و دیکه‌ی پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م مژاره و هه‌روه‌ها هاوڕێنهبوونی نوێنه‌رانی دیکه‌ی پارته‌کان له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی وه‌کوو سه‌فه‌رێکی حیزبی له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ئه‌م پارته ناوبرد.
مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کورد و نوێنه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس، بوار و مژاره‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره و دیکه‌ی مژاره‌کانی ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی ڕوون کرده‌وه.
* کوردپرێس: هاوپه‌یوه‌ند به سه‌ردانه‌که‌ی وفدی حکوومه‌تی هه‌رێمی کورستان بۆ به‌غدا، ئه‌مه چه‌ندمین جاره که وه‌فدی حکومی له هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین له ئه‌نجامدا هیچ گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له هاوکێشه و به‌تایبه‌ت له ناکۆکییه‌کاندا نایه‌ته ئاراوه. پێتان وایه سه‌ردانی ئه‌مجاره جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌ردانی پێشوو هه‌یه به‌تایبه‌ت له قۆناغی ئێستادا؟
ـ مه‌حموود عوسمان: بڕوا ناکه‌م جیاوازی هه‌بێ، به‌ڵام به ڕای من ئه‌و سه‌ردانه له‌وه ناچێ هیچیش حه‌ل بکا، یه‌عنی چونکه خۆت ده‌زانی له‌نێوان لایه‌نی هه‌رێم و لایه‌نی به‌غدا کێشه زۆره، کێشه‌ی پێشمه‌رگه و نه‌وت و گازه، کێشه‌ی تر زۆر هه‌یه، بڕوایان به یه‌ک لاواز بووه. ئه‌و شتانه به یه‌ک سه‌ردان چاره‌سه‌ر ناکرێ، به‌ڵام به‌ڕای من ده‌بێ چه‌ن جارێ خه‌ریک بن گفتوگۆیه‌کی جیدی بکه‌ن، واته به یه‌کجار سه‌فه‌رێک کێشه چاره‌سه‌ر نابێت، پێویسته گفتگویهکی جیدی هه‌بێ، به‌رده‌وام بێ گفتوگۆکه. من وتوومه کۆنیش و ئێشتاش، ته‌ره‌فێکی سێهه‌م له به‌ینیاندا بێ. چونکه خۆیان ئه‌چن ڕێ ئه‌که‌ون، شتێک ئه‌نووسن، له‌پاش ئه‌ویان ده‌ڵێ ئه‌و نه‌یکرد و ئه‌ویان ده‌ڵێ ئه‌و نه‌یکرد. من وتووشمه باشترین ته‌ره‌فی سێهه‌م له به‌ینیاندا ئێرانه، چونکه ئێران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه، هاوکاره له ئیشه‌کا و له‌گه‌ڵ به‌غداش ته‌ئسیری زیاتره له ده‌وڵه‌ته‌کانی تر، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ و مانیعی نه‌بێ له به‌ینیان، یه‌عنی ڕه‌نگه له هه‌موو جیههتێ باشتر بێ، UN باشه، با هه‌بێ، به‌ڵام ئێران زیاتر ده‌توانێ له ئه‌مریکا زیاتر ڕۆڵ بگێڕێ. بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌ورده ئیتر بزانن له‌سه‌ر چی ڕێ ئه‌که‌ون، له‌سه‌ر چی ڕێ ناکه‌ون، چونکه ده‌ستوور به یه‌که‌وه گرێیان ئه‌دا. ده‌ستووریش ماده ماده‌یه، ماده ماده بیهێنن بزانن کامه‌ی ئه‌توانن جێبه‌جێی بکه‌ن و کامه‌ی ناتوانن. به‌ڵام چون وا پچڕپچر مه‌سه‌ڵه‌ن جارێک ئه‌چی، پاش چوارمانگ جارێکی دیکه ئه‌چی، ئه‌وانه شت حه‌ل ناکه‌ن.
* کوردپرێس: سه‌ردانی ئه‌م جاره له‌ناکاو بوو، واته هه‌ندێک له به‌رپرسه‌کانیش ئاگایان نه‌بوو، له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ئاگادار بوون. پێتان وایه هه‌ندێ بانگه‌شه هه‌یه، هه‌ندێ گریمانه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که په‌یوه‌ندی هه‌یه به گۆڕانکارییه‌کان به‌تایبه‌ت هاوپه‌یوه‌ند به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیره‌کان، به‌تایبه‌ت وه‌زیری دارایی. پێتان وایه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م سه‌ردانه بۆچی بوو، خۆتان وه‌کوو چاودێری.
ـ مه‌حموود عوسمان: من نازانم بۆ چییه سه‌ردانه‌که، به‌ڵام خۆ هی یه‌ک حیزبیشه، ئه‌وانه‌ی چوون هه‌موو پارتین، چۆن پێش ئێستاش یه‌کێتی چوونه به‌غدا، ئه‌وه‌شیان شتێکی باش نییه و به‌ڕای من ئه‌گه‌ر وه‌فدی هه‌رێمه، ده‌بوو خه‌ڵکی تریشی تێدا بوایه.
* کوردپرێس: که واته، جه‌نابتان به سه‌ردانێکی حیزبی حه‌سابی ده‌که‌ن.
ـ مه‌حموود عوسمان: به‌ڵێ، به سه‌ردانێکی حزیبی حه‌سابی ده‌که‌م. چونکه هه‌موو یه‌ک نهوعن، به قه‌ناعه‌تی من ئه‌ڵێن ڕه‌بتی هه‌یه به مه‌سه‌له‌ی هۆشیار زێباری، ناتوانم بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، به‌ڵام باس ئه‌کرێ ئه‌و مهوزووعهش، ته‌بعه‌ن هووشیار موقابلهیهکی هه‌بوو له ئه‌لعه‌ره‌بییه، وتی ئه‌و مهوزووعهش باس ئه‌کرێ، به‌ڵام ئه‌و مه‌وزووعه ئه‌ساس نییه.
* کوردپرێس: نه‌وت یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه. دووباره به‌ڕێز عه‌بادی له‌م دیداره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشووی، واته نه‌وت له به‌رانبه‌ر پاره بۆ هه‌رێم کرد. هه‌رێمیش هه‌مان سیاسه‌تی پێشووی ده‌باته پێشه‌وه. پێتان وایه ئه‌م گرێ کۆره‌یه که به‌رده‌وام هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه و له گفتوگۆکانیشدا هێچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی بۆ ناخرێته ڕوو، چۆن ئه‌کرێته‌وه؟
ـ مه‌حموود عوسمان: بۆیه پێم وتی ته‌ره‌فی سێهه‌م ڕه‌نگه بتوانێ بیکاته‌وه، چونکه هه‌رکام بۆ خۆیان قسه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، به نیسبه‌ت نه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی بزانم، قه‌ناعه‌تم هه‌یه که تورکیا جێی ئیعتیماد نییه بۆ کورد و مومکینه ئه‌ردۆغان عه‌قلی گرتی نه‌وت بوه‌ستێنێ، عه‌لاقه تێک بدات، له‌به‌ر ئه‌وه کورد ناتوانێ ئیعتیماد له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت بۆ تورکیاوه بکات تا سه‌ر، مومکینه ئه‌گه‌ر ئێرانیشی تیابێ، دوو ده‌وڵه‌ت هه‌ر تۆزێ ئه‌هوه‌نتره، به‌ڵام تورکیا به ته‌نیا نابێ. ده‌بێ هه‌وڵ بدا ئه‌گه‌ر بکرێ زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران ڕێ بکه‌وێ. له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێ بکه‌وێ باشتره ئه‌گه‌ر پێی بکرێ و به‌غداش له‌گه‌ڵی هاوکار بێ و ئه‌و موناسیبتره به نیسبه‌ت کوردی ئێستا. ئێمه بمانهه‌وێ نهمانههوێ به‌شێکین له‌م وڵاته و کێشه‌کانمان له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بکه‌ین. له ئه‌نقه‌ره کێشه‌ی ئێمه حه‌ل نابێ، له تارانیش حه‌ل نابێ، کێشه‌ی ئێمه له به‌غدا حه‌ل ئه‌بێ، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی تارانهکه ئه‌وه‌یه که تاران هاوکاری به‌غدایه و ئه‌توانێ تۆزێ کۆمه‌کمان پێ بکات وه‌کوو ناوبژیوانی. به ڕای من ئه‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین. له ئه‌مریکاش کێشه‌ی که‌س حه‌ل نابێ، نه‌ک هه‌ر ئێمه، هیچ میلله‌تێ نه‌یوانیوه له ئه‌مریکا کێشه‌ی خۆی حه‌ل بکات. ئه‌مریکا له‌گه‌ڵت ده‌بێ تاسه‌ر، ئیشێکی پێته، پاشان فڕێت ده‌دا، وه‌کوو زۆرجار ئێمه لێمان قه‌وماوه و میلله‌تی تریش لێی قه‌وماوه. له‌به‌ر ئه‌وه جێی ئیعتیماد نییه، ناتوانی ئیعتیمادی ئه‌وانی تریش بکه‌یت. ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆت توانیت کێشه‌کانی خۆت حه‌ل بکه‌ی، چاکتره له‌وه‌ی که‌ویته ده‌ست ئه‌م بێگانه و ئه‌و بێگانه.
* کوردپرێس: ئایا ئه‌م ئیراده سیاسییه له سه‌رکرده‌کانی سه‌رکردایه‌تیی کورد له هه‌ولێر ده‌بینن که چاوی له به‌غدا بێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان؟
ـ مه‌حموود عوسمان: هه‌ندێکیان هه‌یانه، به‌س به‌ڵام به عام نه‌بووه به سیاسه‌تێک به ڕای من، که‌موکوڕی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه.
* کوردپرێس: له درێژه‌ی وته‌کانی جه‌نابتان بۆ هه‌ناردنی نه‌وت له‌ڕێگای وڵاتێکی دیکه وه‌کوو ئێران، به‌غدا له‌م دواییانه‌دا ئاماده‌یی ده‌ربڕێوه که نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای ئێرانه‌وه هه‌نارده بکات. پێتان وایه که ئه‌مه چ کاریگهییهکی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هاوکێشه‌کانی عێراق له‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ببێت؟
ـ مه‌حموود عوسمان: ڕه‌نگه باش بێ، ده‌زانی موشکیله‌که چییه؟ موشکیله ئه‌وه‌یه مه‌سه‌ڵه‌ن هه‌رێم به‌هۆی ئێرانه‌وه هه‌ندێک له نه‌وته‌که‌ی بنێرێت. ئه‌و ناکۆکییه له به‌ینی عێراق و تورکیا هه‌یه، له به‌ینی عێراق و ئێران نییه. مومکینه ده‌وڵه‌تی عێراق دژ نه‌بێ، له‌وه‌تی خۆشیان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تورکیاش وابێ، مومکینه له‌باتی تورکیا بۆ ئێران بنێرن، شتێکی وام بیستووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی سیاسه‌ته، خۆت ده‌زانی وه‌زعی سیاسی چۆن بێ، وه‌زعی نه‌وتیش تابعی ده‌بێ.
* کوردپرێس: له‌م دواییانه له دوای لێدوانه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای ئێرانه‌وه، نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک وتی که دژی ئه‌م شته ده‌وه‌ستینه‌وه. پێتان وایه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته چییه یان هۆکاری چییه و هۆکاری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ـ مه‌حموود عوسمان: نازانم، ئاگام لێی نییه، تهفسیلاتهکه نازانم و گوێم له وته‌ی نه‌جمه‌دین نه‌بووه و مه‌علووماتێکی وام نییه له‌سه‌ری تا بتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م.
* کوردپرێس: ڕۆژه‌ڤی دیکه که له به‌غدا هه‌یه، ڕۆژه‌ڤی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیره‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه. ئه‌م ڕه‌وته چۆنه به لاتانه‌وه و پێتان وایه له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌م شته چۆن ڕوو ده‌دات و ئایا شتێکی وایه هه‌یه و ئایا په‌رله‌مان توانیویه‌تی ڕۆڵێکی وا ببینێت؟
ـ مه‌حموود عوسمان: ئه‌مه‌ی که ڕوو ده‌دا له به‌غدا، متمانه سه‌ندنه‌وه له وه‌زیره‌کان، خۆی دوو لایه‌نی هه‌یه: له‌لایه‌نێکه‌وه په‌رله‌مان کارا ده‌بێته‌وه و زیاتر ئه‌توانێ ئه‌وانه‌ی که گه‌نده‌ڵییان هه‌یه، کێشه‌یان هه‌یه، متمانه‌یان لێ بسێنێته‌وه، به‌ڵام ناحیه‌ی سیاسیشی تیایه. مه‌سه‌ڵه‌ن خه‌ڵک هه‌یه زۆر گه‌نده‌ڵتره له‌وانه‌ی که بانگیان ئه‌که‌ن و متمانه‌یان لێ ئه‌سێننه‌وه، به‌ڵام که‌سیش بانگی ناکا و حسابیشی بۆ ناکا و نایشتوانن هیچی لێ بکه‌ن. به قه‌ناعه‌تی من له‌به‌ر ئه‌وه ناحیه‌ی سیاسیشی تیایه بێگومان. به‌ڵام شتێکی باشه به گشتی په‌رله‌مان کارابێ، بتوانێ خه‌ڵک بانگ بکا، بتوانێ محاسبه‌ی خه‌ڵک بکا، بتوانێ متمانه بسێنێته‌وه، له کوردستان ئێستا په‌رله‌مانه‌که نییه، یه‌عنی له‌کار که‌وتووه و ئیشی نییه، ئه‌وکاته‌ش له کاریشا بوو، نه‌یده‌توانی زۆر ئه‌و کارانه بکات. چونکه له کوردستان کێشه‌یه‌ک هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بڕیاربه‌ده‌ست و مه‌سئووله‌کان له په‌رله‌مان نین، ئه‌ندام نین له په‌رله‌مان، ئوسووڵه‌ن ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیاریان به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رۆکی حیزبه‌کانن، له‌ناو په‌رله‌مان بن. ئه‌گه‌ر وابێ، ئه‌وکاته ده‌توانن له‌وێ ڕۆڵ ببینن، ده‌ور ببێنن، بڕیار بده‌ن، به‌ڵام به‌و شێوه‌ی ئێستا کاراش بکرێته‌وه ناتوانێ ئه‌و ڕۆڵه ببینێ، چونکه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکه‌ر و حکوومه‌ت له‌وان به‌هێزترن و بڕیار به‌ده‌سته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن، لای حیزبه‌کان. له‌به‌ر ئه‌وه په‌رله‌مان زۆر ده‌ورێکی سه‌ره‌کی نییه.
* کوردپرێس: وه‌کوو پێشبینییه‌کی خۆتان، پێتان وایه که په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانێ متمانه له هۆشیار زێباری بسێنێته‌وه وه‌کوو وه‌زیری دارایی؟
ـ مه‌حموود عوسمان: په‌رله‌مانی عێراق ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌وه بێ که دیمان، یه‌عنی له کۆی 197 ئه‌ندام که ئاماده‌بوون، ته‌نیا یه‌ک که‌س وتوویه‌تی ڕازی بووه له جوابه‌کانی، ئه‌گه‌ر وا بڕوا ته‌بعه‌ن ئه‌توانێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جموجۆڵی سیاسی و په‌یوه‌ندی له به‌ینیان به ئاراسته‌یه‌کی دیکه بیبا، مومکینه بتوانن بیگۆڕن.
* کوردپرێس: که‌وایه به بڕوای ئێوه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه له زێباری سازان ڕوو بدات.
ـ مه‌حموود عوسمان: به‌ڵێ، هه‌ر وایه. له عێراق هه‌مووکات هه‌ر به‌م شێوه‌یه بووه و چه‌ن ڕووداوێکی هاوشێوه‌ی ئه‌مه ڕوویداوه.
* کوردپرێس: کورد له دوای شه‌ڕی مووسڵ دۆخی چۆن ده‌بێ؟
ـ مه‌حموود عوسمان: دوای شه‌ڕی مووسڵ کێشه‌مان زۆر ئه‌بێ پاش داعش. له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عه‌ره‌ب کێشه‌مان ده‌بێ، مومکینه له‌گه‌ڵ هێزه شیعه و عێراقییه‌کان کێشه زۆر ببێ. دۆخی ئیداره‌کردنی مووسڵ چۆن ده‌بن که تێکه‌ڵاون، ئه‌نواعی قه‌ومییه‌تیان تیایه. له‌به‌ر ئه‌وه باشتره پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که بکرێ، له‌به‌ینی خۆیاندا حکوومه‌تی عێراق و لایه‌نی کوردستانی، واته هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هه‌ر لایه‌نێک که له‌و ئیشه‌دا هه‌ن، ڕێک بکه‌ون که پاش ڕزگارکردنی مووسڵ ئیداره‌که چۆن ئه‌بێ، ناوچه‌که چۆن ئیداره ده‌که‌ن، په‌یوه‌ندی له‌به‌ینی پێکهاته‌کان چۆن ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن، کێشه‌یان زۆر زۆره....
کۆتایی کورتە نامە/310