به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێرانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی وه‌لی فه‌قێ له کوردستان، ئایه‌توڵڵا سه‌یید محه‌مه‌د حسێنی شاهروودی له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئه‌مری به چاکه و به‌رگری له خراپه‌ی کوردستان ڕایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆرێک له کێشه و گه‌نده‌ڵییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌بێ هۆکار بدۆزینه‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له قورئانی پیرۆزدا، ئه‌نجامنه‌ده‌رانی ئه‌مری به چاکه و به‌رگری له خراپه له‌لایه‌ن خوداوه نفرین کراون، وتی: له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خراپه‌کان و ئه‌نجامدانی سه‌رزه‌نشته‌کان و مامه‌ڵه‌کردنی خه‌ڵکی دیکه نه‌ترسین و به هێرشێکی بێده‌نگی دوژمنان به‌ره‌نگاری بکه‌ین.
ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهروودی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ده‌توانین له ڕێگای مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خراپه‌کان، ئیماندار و مونافق له‌یه‌ک جیا بکه‌ینه‌وه، زیادی کرد: پێوانه‌ی ئیماندار و ئیمانلاربوون له‌ڕێگای ئه‌مر به چاکه و به‌رگری له خراپه نیشان ده‌درێت و که‌شی کۆمه‌ڵگا، ده‌ستپێکه‌ری جیدی له هه‌موو بواره‌کاندایه.
ناوبراو خه‌ساره‌کانی تۆڕه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی زۆر زۆرتر له سه‌ته‌لایت زانی و ڕوونی کرده‌وه: ته‌مه‌نی به‌کارهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆر دابه‌زیوه و کێشه و خه‌ساری ئه‌م تۆڕانه زۆر زۆرتر له قازانجه‌کانیه....
کۆتایی کورتە نامە/310