٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٥٨
جێگیرکرانی چەکئامێرە سەربازیەکانی سوپاو پۆلیسی فیدراڵی ئێراق لەشاری ڕەتبە"ی ئەو وڵاته

سەرچاوە هەوالدەریەکان هەواڵی جێگیرکرانی چەکئامێرەکانی سوپاو پۆلیسی ئێراقیان لە شاری رەتبەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، عیماد دەیلەمی قایمقامی شاری رەتبە لەپارێزگای ئەنبار هەواڵی جێگیرانی چەکئامێرەکانی سوپاو پۆلیسی فێدراڵ لە شاری ڕەتبە لەڕۆژاوای ڕۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنباری ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی: ئامانج لە ناردنی ئەو چەکئامێرانە بۆ شاری ڕەتبە، پاراستنی ئەو شارە لەهەمبەر مەترسیی گرووپی ڕەشەکوژی داعشە.

قایمقامی شاری ڕەتبە هەروەها وتی کە جێگیرکرانی ئەو چەکئامێرانە لەشاری رەتبە بۆ خەڵکی ئێراق، دڵنیابەخش دەبێ.

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێراق، ڕۆژی چوارشەممە٢٩ی گوڵانی رابردوو هەواڵی ڕزگارکردنی ناوچەی ڕەتبە لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی داعشیان ڕاگەیاندبوو.

شاری ڕەتبە وەک ناوچەی پشتیوانیی داعش دەهاتە ئەژمار و ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لەو شارە بۆ تەیارکردنی هێزەکانی و ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ کەڵکی وەردەگرت....

کۆتایی کورتە نامە/310