بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "یو نیوز"(سەر بە یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنە ئیسلامییەکان) دوابەدوای زۆربوونی زەخت و گوشارەکانی رژێمی ئالی خەلیفە ، حکومەتی بەحرەین کارەبای ماڵی شێخ عیسا قاسم رێبەری مەعنەوی شێعەکانی بەحرەین و ناوچەکانی دەوروبەری و گۆڕەپانی "ئەلفیدا"ی ناوچەی ئەلدراز لە رۆژئاوای مەنامەی پچڕاند.
شێعەکانی بەحرەین لە کاردانەوە بەو کارەی ئالی خەلیفە لە گۆڕەپانی ئەلفیدای گەڕەکەکە گردبوونەوە و ئەو کارەیان بە کارێکی ب ڕەوشتی و لە درێژەی زەبر و زەنگەکانی ئالی خەلیفە زانی.
رژێمی ئالی خەلیفەلە مانگەکانی ڕابردوو بۆ سەرکوت کردنی نەیاران و بەرهەڵستکاران دەستی داوتە گرتن و زیندانی کردنیان.
حکومەتی بەحرەین پێشوتریش مافی هاوڵاتیی شێخ عیسا قاسمی بە تاڵ کردبوەوە و ناوەندەکانی سەر بە شێعەکانی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندبوەوە وەکو کۆمەڵی ویفاقی ئیسلامی و دەستی داگرتوە بەسەر مڵک و داراییەکانیان...
کۆتایی کورتە نامە/310