ابنا : پارێزگای که‌رکووک نموونه‌یه‌کی به‌رچاو له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌که که له عێراق له ئارادایه؛ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدارێتی که ته‌نیا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوونی نییه به‌ڵکوو له نێوان به‌غدا، ئه‌نقه‌ره و تارانیش له ئارادایه. کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک که پۆتانسیه‌لی دیاریکراوی ئه‌وان بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 500000 به‌رمیل له ڕۆژ بووه و ده‌فرایه‌تی به‌هێزیان له‌وه‌یش زیاتره، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاته. کورده‌کان له ڕاستیدا ناوچه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه و ده‌یانه‌وێت کۆنتڕۆڵی خۆیان یاسایی بکه‌نه‌وه به‌ڵام به‌غدا و تاران ده‌یانه‌وێت که که‌رکووک به فه‌رمی له کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌ریبهێنن.
هه‌ولێر و به‌غدا به دابه‌شکردنی یه‌کسانی سوودی وهدهستهێناو له به‌رهه‌می نه‌وتی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک له ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌وتی نوێی کردهوهخوازییان پیشان دا. به‌پێی بڕگه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ر یه‌ک له دوو ده‌وڵه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له کێڵگه نه‌وتییه‌کان که به درێژایی کوردستانی عێراقی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ کێشراوه، ڕۆژانه 75000 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه پێدانی مافی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له که‌رکووک له ئه‌ستۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای که‌رکووک له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقه. بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌که ده‌بێته‌هۆی به‌دواکه‌وتنی کێشه داراییه‌کان که مه‌ترسی ناجێگیربوونی زیاتری عێراقی به‌دوادایه.
نه‌وتی فرۆشراو به‌پێی بارودۆخی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه له خۆیه‌وه به‌خێرایی گۆڕینێکی گه‌وره‌ی له بارودۆخی دارایی به‌غدا یان هه‌ولێر دروست ناکات به‌ڵام گه‌یشتن به‌م ڕێککه‌وتنه گرینگایه‌تی زیاترێکی له داهاته‌کانی ئه‌وه دایه. سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌دوای چه‌ندین دیداری به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی سندۆقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره و ئه‌مریکا له به‌غدا و هه‌ولێر، ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پاکێجێکی یارمه‌تیده‌ری سندۆقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره ڕاده‌ستی به‌غدا کرا. ئه‌م پاره ئهگێزه ده‌دات به به‌غدا و هه‌ولێر بۆ درێژه‌ی هاوکارییه‌کان، چونکه به یارمه‌تی ئه‌وان ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وام درێژه به کاری خۆی بدات، سندۆقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره به‌رده‌وام درێژه ده‌دات به ڕژاندنی پاره به سندۆقی پاشکه‌وته‌کانی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته زۆر هه‌ژاره و بێ پاره.
ئه‌م به‌ڵێنه‌ی سندۆقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره بواره‌کانی بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خساند به‌ڵام گۆڕانێکی گه‌وره‌ی سیاسی له به‌هره گه‌یاندنی ڕێککه‌وتن کاریگه‌ر بوو و ئه‌وه ئه‌مه بوو که له ماوه‌ی چێکردنه‌وه‌ی کابینه‌ی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه جه‌بار عه‌یبی پیاوی به‌ئه‌زموونی پیشه‌ی نه‌وت وه‌کوو وه‌زیری نه‌وت هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و ده‌ستبه‌جێ پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌م پۆسته‌ی له ئه‌ستۆ گرت، بێ وچان پێشنیاری هاوکاری دا به کورده‌کان و ویستی خۆی بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک که به‌هۆی ئه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی کێڵگه‌کانی که‌رکووک ده‌ستپێبکاته‌وه و هه‌روه‌ها هاوکاری به‌ربڵاوتر و زیاتر له کێڵگه‌کانی که‌رکووک ڕاگه‌یاند. عه‌یبی که خه‌ڵکی به‌سره‌یه، بۆ ڕاکشانی بیروڕای خه‌ڵکی به‌سره و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌وه به کابینه زیاد کرا به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتری خه‌ڵکی ناوخۆجێی له‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتی که به‌م مانایه که ئه‌و ئه‌گه‌رچی کورد نییه به‌ڵام ڕه‌نگه که‌سێک بێت که لانیکه‌م ده‌توانێت ڕازی بێت به ڕاده‌ست کردنی زیاتری که‌رتی نه‌وت.
و ئه‌ڵبه‌ت هۆکاری دیکه که ئه‌نگێزه‌کانی هاوکاری پراکتیک نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڕه‌خسێنێت، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی داعشه که ورده ورده ده‌گاته مووسڵ. به کرده‌وه‌یی بوونی به‌رنامه‌ڕێژی ئۆپراسیۆنی بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی مووسڵ به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له هاوکاری به‌رده‌وامی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌بێ پێدانی مووچه‌ی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بکرێت. هه‌روه‌ها تا کاتێک که بارودۆخی ئه‌منی له‌رزۆک له سه‌رانسه‌ری وڵات جێگیر بێت، گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له بهژاردهکان نایتهئهژمار. لێدوانه‌کانی ئه‌م حه‌وته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له پشتیوانی له یه‌کگرتنه‌وه‌ی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی زیاتر له‌وه‌ی که پیشانده‌ریی گۆڕینی هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌مباره‌وه بێت، ژستێک بۆ ڕاکشانی بیروڕای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ڕێککه‌وتنی ڕۆژی سێشه‌ممه بوو.
هاوپه‌یمانان و لایه‌نگرانی ده‌ره‌کی له‌وان ئه‌مریکا، تورکیا و ئێران هه‌مووان ویستی خۆیان نیشان داوه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بپارێزرێت و ئه‌مه ته‌نیا به‌بۆنه‌ی شه‌ڕ دژی داعش نییه. تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی ئابووری نزیکی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زراندووه به‌ڵام نایه‌وێت که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ببێته ئه‌کته‌ری سه‌ربه‌خۆیی له به‌غدا. ئامانجه‌کانی ئه‌نقه‌ره بریتییه له به‌شه‌کانی خواره‌وه:
قازانج وه‌رگرتن له هه‌رێمی کوردستان له باری ئابووری، ڕێگری له به‌دیهاتنی ئامانجی کورده‌کان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌وه‌ی که ڕێگا نه‌دات که به‌رهه‌ڵستکارانی کورد بنکه‌یه‌کی دیکه‌یان له ناوخۆی عێراق بێت که له‌وێیه‌وه ئۆپراسیۆنی دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ پاراستنی نفووزی خۆیان له هه‌رێمی کوردستان له بواره جۆراوجۆره‌کان به‌ره‌وڕووی ته‌نگژه‌یه. تورکیا به‌دوای به‌هێزکردنی نفووزی خۆی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌بێت. ئێران به بۆنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که به شێوه‌ی فه‌رمی یه‌کگرتوو بوون، ده‌توانێت به پشتیوانی له‌م دوو گرووپه‌ی دژی ده‌وڵه‌ت له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌نگاری نفووزی تورکیا بکات. ئه‌نقه‌ره و تاران هه‌روه‌ها له ڕکابه‌رییه تیتنیکییه بنه‌ماداره‌کانی نێوان عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی پارێزگای که‌رکووک وه‌کوو شه‌ڕی نوێنه‌رایه‌تی که‌ڵک وه‌ربگرن.
ڕێککه‌وتنی ئه‌م حه‌وته‌یه له بواری هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ئه‌گه‌رێک ده‌ڕه‌خسێنێت که به‌غدا و هه‌ولێر بتوانن بنه‌مایه‌ک بۆ هاوکارییه‌کی به‌ربڵاوتر له‌م بواره بدۆزنه‌وه. هه‌ولێر زۆر جار ڕایگه‌یاندووه که بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کورده‌کان له ڕێگای "کۆمپانیای ده‌وڵه‌تی بازاڕدۆزی و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق" خوازیاری هه‌موو پشکی له‌سه‌دا 17ی خۆی له بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه که یاسای بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌وه دیاری کردووه. عه‌بادی وتوویه که ده‌وڵه‌تی ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌م داخوازییه جێبه‌جێ بکات هه‌رچه‌ند بایه‌خی نه‌وتی کوردستان له بازاڕ که‌متر له‌م ئاسته له بودجه‌یه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رته‌سکییه‌کانی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌م ئه‌گه‌ره بوونی نییه که به‌غدا هه‌موو پشکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی ئه‌وان بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش عێراق سێ نه‌وت هه‌ڵگر که نه‌وتی خاوی کوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ده‌وڵه‌ت گواسته‌وه، له پێڕستی ڕه‌ش داناوه و ئه‌م ویسته به‌رده‌وامه‌ی به‌غدا بۆ لاوازکردنی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌رجسته ده‌کات.
له ڕوانگه‌ی کوردستان ڕێککه‌وتنێکی به‌ربڵاوتر که ڕێگا بدات به "کۆمپانیای ده‌وڵه‌تی بازاڕدۆزی و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق" نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ی بازاڕ بکات به شێوه‌یه‌ک که کوردستان پشکی خۆی به ته‌واوه‌تی له بودجه وه‌ربگرێت، ده‌توانێت به‌سوود بێت به‌ڵام بۆ هه‌ولێر متمانه به ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌ک دژواره. وه‌ها پێکهاته‌یه‌ک پێشتر زه‌بری له کورده‌کان داوه که بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به دووایین جارێک که کورده‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوکارییان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو لایه‌ن له‌م پێناوه‌دا بگه‌نه ئاوه‌ها ڕێککه‌وتنێک، په‌یوه‌ندییه نزیکه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نقه‌ره به‌م مانایه که ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه یان به‌غدا داهاته نه‌وتییه‌کان سیاسه‌تی ده‌کاته‌وه و ڕاده‌ستی کوردستان نه‌کات، هه‌ولێر توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت که ڕێککه‌وتن نکۆڵی بکات به‌ڵام بۆ وێنه ئه‌م بابه‌ته له‌باره‌ی ڕێژه‌ی نه‌وتی که له که‌رکووک به‌رهه‌م دێت، ڕاست نییه.
ڕێککه‌وتنی نوێی به مانای قبووڵکردنی پراکتیکی پشتبه‌ستنی به‌غدا به ژێرخانی کورده‌کانه و پێدانی مافی کورده‌کان له نه‌وتی که‌رکووک به‌وان ده‌توانێت نمانه‌یه‌ک بۆ داهاتوو بێت. کوردستان له عێراق ته‌نیا ناوچه‌یه‌ک نییه که خوازیاری کۆنتڕۆڵی زیاتر له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی بووه. خه‌ڵکی به‌سره له باشووری عێراقیش خوازیاری ئه‌م ئاسته له کۆنتڕۆڵ بوون و ته‌نانه‌ت به‌غدایان ناچار کردووه که "کۆمپانیای نه‌وتی باشوور" بکه‌نه دوو کۆمپانیا تاکوو یه‌کێک له‌وانه به شێوه‌ی تایبه‌ت کێڵگه نه‌وتییه‌کانی به‌سره لێکبداته‌وه. عه‌یبی که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه بۆ ڕێکخستنی دووباره‌ی ڕێککه‌وتنی دابه‌شکردنی داهاته نه‌وتییه‌کانی باشوور ده‌خرێته ژێر گوشاره‌وه و ته‌نیا ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڕکابه‌رییه‌کان له باشووری عێراق؛ شوێنێک که عه‌شیره‌کان، گرووپه مه‌ده‌نییه‌کان و ڕکابه‌رییه‌کان بۆ سنووری ئێران و کوه‌یت په‌لکێش کراوه و وڵاتی دراوسێی زۆر گه‌وره‌تر له عێراق له‌وان که‌رکووک شه‌ڕ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق درێژه پێده‌ده‌ن له حاڵێکدا که نه‌وت له ناوه‌ندی ڕکابه‌رییه‌کان دابوو. ئه‌م ڕکابه‌رییه له کۆتاییدا هه‌مدیسان ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی چوارچێوه‌ی ڕاسته‌قینه و پراکتیکی فیدڕاڵیزم له وڵاتی لاوازی عێراق...
کۆتایی کورتە نامە/310