به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :٨٥٠٠ کەس لە هێزی پۆلیسی تورکیا بە داکۆکی ژمارێکی زۆر لە کۆپتەرەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە کاژێر٢١ی دوێشەو بەکاتی خۆجێیی، لە ئۆپراسیۆنێکدا کە تائێستا وێنەی نەبووە، بەئامانجی پێش گرتن بە هەرچەشنە جم و جۆڵێکی دژە حکومەتی، گرتنی تاوانبارانی هەڵاتوو و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە دوورترین شوێنەکانی ئەو شارە، گشت شوێنە گشتییەکان، بۆ وێنە ناوەندەکانی گەشت و سەیران، چێشت خانەکان، قاوەخانەکان و پارکەکانی ئانکارایان پشکنی.
هێزی پۆلیسی تورکیا لەو چوارچێوەدا لە زۆرێ لە شەقامە پڕهاتووچۆکان و دەروازەکانی شاری ئانکارا، ئۆتۆمبیلەکانی ڕاگرت و ئۆتۆمبیلەکانی ئەوانیان پشکنی.
حکومەتی ئانکارا پاش کودەتا بێ ئاکامەکەی١٥ی ژولای، بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ لە ئاستی تورکیا، ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکردنی بەرفراوانی لەدژ کەسان و ڕێکخراوەکانی سەر بە بزووتنەوەی خزمەت دەس پێ کردووە.
پانزەی ژولای، ژمارێک لە لەشکرییانی سوپای تورکیا کودەتایان کرد کە بەئامادەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتە لەسەر شەقامەکان نەگەیشتە سەرەنجام و کودەتاکە، پاش چەند کاژێر بێ ئاکام مایەوە...
کۆتایی کورتە نامە/310