به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی پۆلیس، سه‌ردار "مه‌سعوود خوڕڕه‌م نیا" وتی: به‌دوای وه‌رگرتنی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که گرووپێک له قاچاخیان به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاسی ئسکانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ قاچاخی زێڕ له پارێزگای سلێمانی بۆ ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستبه‌جێ بابه‌ته له ده‌ستووری کاری هێزه‌کانی پۆلیسی ئینتیزامی دانرا.
ئه‌م به‌رپرسه ئینتیزامییه به ئاماژه به ئاشکراکردنی ڕاستی و دروستی هه‌وڵه‌که درێژه‌ی دا: پاش مانگێک هه‌وڵێکی زانیاریی، ڕۆژی ڕابردوو پێگه‌ی ئۆتۆمبیله ئاماژه‌پێکراوه‌که له خاکی عێراق دۆزرایه‌وه و له هه‌ڵمه‌تێکی له پێش داڕێژراو و به هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسی دادوه‌ری گرووپێک له هێزه‌کانی پۆلیس بۆ ڕێگای پۆلیسی ڕێگاوبانی سنه- هه‌مه‌دان نێردران و بارودۆخه‌که‌یان به شێوه‌ی نادیار و نهێنی خسته ژێر چاودێرییه‌وه.
سه‌ردار خوڕڕه‌م نیا ڕوونیشی کرده‌وه: هێزه‌کانی پۆلیس به بینینی ئۆتۆمبیله ئاماژه‌پێکراوه ده‌ستبه‌جێ وه‌ستانیان و هه‌وڵیان دا بۆ پشکنینی ئۆتۆمبیله‌که و به‌پێی ئه‌وه یه‌ک کیلۆ و 672 گرام زێڕ له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌زار و 810 جۆر ده‌رمانی بێهۆشی و ددانپزیشکی به بایه‌خی سێ میلیارد ڕیاڵ دۆزرایه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئینتیزامی پارێزگای کوردستان له کۆتاییدا وتیشی: سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سێ که‌س ده‌ستگیر و هاوڕێی له‌گه‌ڵ دۆسیه تۆمارکراوه‌که ڕاده‌ستی دادگه کران.....
کۆتایی کورتە نامە/310