به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی دۆغان، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا به ڕه‌خنه له سیاسه‌ته ده‌ره‌کییه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به سووریا ڕایگه‌یاند: کورده‌کان له مه‌نبه‌ج، جرابلس و کۆبانی به‌ره‌ڤانی له وره‌ی خۆیان ده‌که‌ن و هه‌موو جیهان ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌لاوه باشه.
بیرکردنه‌وه‌ی زاڵ له ئه‌نقه‌ره له‌م بابه‌ته ئاڵۆزه و جه‌خت ده‌کات که له‌وێدا ڕێگای دامه‌زراندنی پێکهاته‌یه‌کی کوردی نادات. ئه‌گه‌ر له باکووری سووریا به‌دوای پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی تورکی بوون به ده‌وڵ پێشوازیان له‌م بابه‌ت ده‌کرد. ناوی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی تورکیا ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کورده‌کانه.
ده‌میرتاش وتیشی: ئه‌و کوردانه‌ی که باوه‌ڕتان به‌وه هه‌یه برایه‌تی 1000 ساڵه‌تان له‌گه‌ڵیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ناوچه باکووری و باشوورییه‌کانیش خێوه‌ت هه‌ڵبکه‌ن تورکیا به‌ره‌نگاری ئه‌وان ده‌بێته‌وه.
له ناوخۆی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا (پارتی دادوگه‌شه) کورده‌کانیش ئاماده‌ن. له سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له به‌رانبه‌ر کورده‌کان شه‌رمه‌سار نه‌بوون؟ تا ڕاده‌یه‌ک سووکایه‌تی به کورده‌کان ده‌کرێت کورده‌کانی ناوخۆی حزبه‌که بێ ده‌نگ ماون.
ئێمه که له هه‌ر کوێدا باس له ئاشتی ده‌که‌ین به تیرۆریست ناومان لێده‌برێت، به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له دوایین لێدوانه‌کانی خۆیدا جه‌خت ده‌کات: "چیتر دانوستانێک نه‌ماوه‌ته‌وه" ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م قسه بکه‌ین ئێمه به لایه‌نگری شه‌ڕ ڕاده‌گه‌یێنن.
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به مانگرتن له خواردن که بڕیاره له 5ی سێپتێمبێر ده‌ستپێبکات ڕایگه‌یاند: هۆکاری مانگرتن له خواردن جووڵه‌یه‌کی سیاسی کوردیی که بڕیاره ده‌ستپێبکات گه‌ڕانه‌وه دووباره بۆ دانوستان نییه.
به تێپه‌ڕبوونی 50 ڕۆژ له کووده‌تا ئاگادارنه‌بوون له بارودۆخی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه که بووه‌هۆی مانگرتن له خواردنی ئه‌وان. ناوبراو زیندووه یان نا؛ نازانین. له شه‌وی کووده‌تا کۆپته‌رێکی سوپا چووبووه دوورگه‌ی ئیمرالی.
شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانێک له‌وێ ئه‌نجام دراوه، له ئاکامی ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه چ شتێک ڕووی داوه، نازانین. کۆپته‌رێک که چووبووه ئیمرالی له‌وێیه‌وه بۆ یوونان هه‌ڵهاتبوو. ئێمه تا کاتێک که دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام نه‌درێت درێژه ده‌ده‌ین به مانگرتن له خواردن....
کۆتایی کورتە نامە/310