به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلائەدین بروجێردی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کن تارو سونواورا، وەزیری دەوڵەت لە کاروباری دەرەوەیی ژاپۆن لە تاران وتیشی : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە داکۆکیی ماڵی و چەکەمەنی و بەهێزکردنی تاقمەکانی تیرۆریستی تووشی تاوانی گەورە دەبن کە ئەمڕۆش بەرەنگار بوونەوە و پێشگرتن بەو تاوانانە پێویستی بە هاوکاریی بەکۆمەڵ و نێودەوڵەتی هەموو وڵاتانی جیهانە.
برووجێردی پێداگریشی کرد ئێران لەسەر بەرەنگار بونەوەی تیرۆریزم مکۆڕە و هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ ژاپۆن لەم بوارە دەتوانێ یەکێک لە بوارەکانی هاوکاری بێت .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی پێوەندی پەرلەمانەکان و دەوڵەتەکانی ئێران و ژاپۆن لە ئاستێکی بەرزدایە ، داوای پەرەی هاوکاریی دوو لایەنەی کرد بۆ بردنەسەری ئاستی پێوەندییەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکان ....
کۆتایی کورتە نامە/310