٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٣٤
دیداری باڵوێزی ئێران لە ئێراق لەگەڵ عەممار حەکیم

باڵوێزی ئێران لە بەغداو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق لەبارەی پرسە گرینگەکانی ناوچە دیدار و وتووێژیان کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :، سەیید عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق لەدیدار لەگەڵ حەسەن دانایی فەر باڵوێزی ئێران لە بەغدا، پێی داگرت؛ ئێراق لەسەروبەندی سەرکەوتنی جەماوەری و لەناوبردنی تیرۆریزمە.

عەممار حەکیم و دانایی فەر هەروەها دواگۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ئێراق و ناوچەیان، تاووتوێ کردو پێیان داگرت لەسەر دانوستان و وتووێژ بۆ چارەسەری هەموو قەیرانەکان لەئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

عەممار حەکیم وتی؛ شەڕی موسڵ، دواشەڕی سەربازی بۆ لەناوبردنی گرووپی ڕەشەکوژی داعشە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق بەئاماژه بە پێویستیی تەیاربوونی دەوڵەت و خەڵکی ئێراق بۆ قۆناخی دوای لەناوبردنی داعش و دانانی گەڵاڵەیەکی سیاسی تۆکمەو ستراتژیای ئاسایشی، بنیات نانەوەی شارەکان و چەسپاندنی ئاشتی ناوخۆیی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی سەرەکییانی بە پێویست زانی....

کۆتایی کورتە نامە/310