٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٤٨
ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی بە قەتەر و کوەیت دەفرۆشێ

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەمریکا ئامادەیە ڕەوتی فرۆشتنی دەیان فڕۆکەی شەڕکەری بەرهەمی بوئینگ بە بڕی 7 میلیارد دۆلار بە فەتەر و کوەیت پاش چەند ساڵ وەستان دەست پێ بکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز،ئەو سەودایە بە هۆی نیگەرانی ڕژێمی زایۆنی لەوەی کە لەوانەیە ئەو کەرەستە جەنگییانە لە دژی تەلەبیب بە کار بهێنرێن تا ئێستا دوا خرابوو.

بوئینگ ڕایگەیاند زۆر گەشبینە بە سەرگرتنی ئە دوو سەودایە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە سەبارەت بە سەوداکانی فرۆشتنی چەک لە لایەن واشنتۆنەوە بە وڵاتانی دیکە هیچ شتێک ناڵێت.

کاربەدەستێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا قسەنەکردن سەبارەت بە گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک تا  گەیشتنی کاتی ڕاگەیاندنی فەرمی بە کۆنگرەی بە سیاسەتە بنەڕەتیەکانی واشنتۆن زانی و لە هەمان حاڵیشدا جەختی کرد ئەمریکا پێبەندە بە ئاسایش و سەقامی وڵاتانی کەنداوی فارس.

ناوبراو پتەوکردنی پەیوەندییە دیپڵۆماتیکەکان و بەرزکردنەوەی هێزی بەرەوانیی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسی لە رێگای رێککەوتنی ئەمنی، فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی، بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی و ڕاهێنان لە بواری جۆربەجۆری بە نمونەکانی پشتیوانی واشنتۆن لە هاوپەیمانەکانی کەنداوی فارسی خۆی زانی.

هەواڵی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بە قەتەر و کوەیت لە حاڵێک دا بڵاو دەبێتەوە کە کۆشکی سپی  تێدەکۆشێ پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانە عەڕەبەکانی لە کەنداوی فارس کە خوازیاری بردنە سەری ئاستی هێزی سەربازین پتەوتر کات.

ئەو وڵاتانە نیگەرانن واشنتۆن دوای رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران زیاتر لە ئێران نزک بێتەوە.کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگریی قەتەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ وتی:لەوانەیە حەوتەی داهاتوو لەوبارەوە بڕیار بدرێ.

ڕاوێژکارێکی سەربازیی دەوڵەتی قەتریش باسی لە پێشکەوتنی رێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بەو وڵاتە کرد لە لایەن ئەمریکاوە بەڵام سەبارەت بە تێچوو و ژماری فڕۆکەکان شتێکی نەکوت.رۆیتەرز ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی دەەروەی ئەو وڵاتە بە نیازن 36  فڕۆکەی جەنگی بوئینگی ئێف 15 بە بڕی 4 میلیارد دۆلار بە قەتەر بفرۆشن.

ئەمریکا هەروەها خەریکی بڕیاردانە لە بابەت  فرۆشتنی 28 فڕۆکەی واوە دەنگی سوپر هۆرنتی F/A18-E/F هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک کەرەستەی دیکە بۆ 12 فڕۆکی لەو دەستە بە وڵاتی کوەیتە.

بڕی سەوداکەی کوەیتیش 3 میلیارد دۆلار ڕاگەیێندراوە....

کۆتایی کورتە نامە/310