٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٣٨
پێنج زارۆک و چوار ژنی یەمەنی قوربانییە تازەکانی پەلاماریی سەعودیا

پێنج زارۆک و چوار ژنی یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی دەسدرێژکەری سەعودی بۆ سەر سەنعای پێتەختی یەمەن کوژران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە، لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکەری شەعودیا بۆ سەر ماڵی خەڵک لە ناوچەی بەیت مەران،بەشی ئەرحەبی پارێزگای سەنعا، پێنج مناڵ و چوار ژن  شەهید بوون.

دەسدرێژکەرانی سەعودیا چەندین جار ماڵەکانیان کردوەتە ئامانجی پەلامارەکانی خۆیان و ئەوەش لە حاڵێک دایە کە کۆمەڵگای جیهانیش لە هەمبەر ئەو دەسدرێژکاریانە بێ دەنگە.

لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی یەمەن ێگەکانی ئەلسەهوە و ئەلسەفینەیان لە عەسیر خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و خەسار و زیانی قورسیان بە هێزەکانی سەعودیا گەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنەکانی شەڕی یەمەن، دیمەنگەلێکی بڵاو کردوەتەوە کە پێشان دەدات هێزەکانی یەمەن پاش شەڕ و تێکهەڵچوونی قورس پێگەکانی ئەلسەهوە و ئەلسەفینەیان لە عەسیری عەڕەبستان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆ و زیانی گیانی و دارایی زۆریان بە سەعودییەکان گەیاندوە و پاشماوەی هێزەکانی سەعودیش لە شوێنی خۆیان هەڵاتوون.

لە ناوچەیەکی پیشەسازی نەجرانیش هێزەکانی یەمەن موشەکی باڵستیکی زلزالی سێ یان هاویش و بە موشەکی کاتیۆشا پێگەی شەعودیەکانیان لە سودەیس و حەمر کردە ئامانج.

کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە وێنە و گرتەی هەڵاتنی هێزەکانی سەعودی لە دەوروبەری شاری زوباب لە پارێزگای تەعێز بڵاو کردوەتەوە.

بەکرێگیراوانی سەعودی دوابەدوای تۆپ بارانی خەستی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن ناچار بوون پاشەکشە بکەن. بە خۆڕاگریی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن بەکرێگیراوانی سەعودی تا ئێستا نەیان توانیوە هیچ کام لە بەرزاییەکانی زاڵ بەسەر شاری زوباب بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە هاوپەیمانی سەعودی چەندین جار هەوڵی داوە بە کەڵک وەرگرتن لە بەکرێگیراوانی خۆی، زوباب لە تەعێز کۆنتڕۆڵ کات....

کۆتایی کورتە نامە/310