٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١٣
پێنتاگۆن: داعش لەسەروبەندی شکستی تەواوە لە سنورەکانی تورکیا

وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن ڕایگەیاند داعش لە سەروبەندی لە دەست دانی پێگەکانی خۆیەتی لە نزیک سنورەکانی تورکیا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  لە زمان سکای نیوزی عەڕەبی،  جێف دەیویس وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە باس کردنی ئەو بابەتە وتی ئەو گروپە تیرۆریستییە تەنیا 25 کیلۆمەتری لە سنورەکانی تورکیا و سوریای لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە کە تا ناوچەی ئەلراعی دەبێت.

ناوبراو لە بەردەم پەیامنێران دا وتی: ئەوە دوایین ناوچەیەکە کە داعش لەوێوە دەتوانێ لەگەڵ جیهانی دەرەوە پەیوەندی هەبێ  ئەو شوێنە لەسەر سنورەکانە و ئێمە دایدەخەین وزۆر نزیکین لە وەدی هاتنی ئەو کارە.

دەیویس بە باسکردنی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا کە سەرەتا ناوچەی سنوریی جرابلۆسیان کۆنتڕۆڵ کرد و پاشان  بەرەو رۆژئاوا واتە بەرەو ئەلراعی پێشڕەویان کرد وتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتیوانیی ئاسمانی لەو هەڵمەتەی تورکیا دەکات....

کۆتایی کورتە نامە/310