١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٦
وریایی دانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی جم و جوڵی ترۆریستی لە یەمەن

نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن جەختیکرد ، تووندتر بوونەوەی تێکەڵچوونەکان لە یەمەن بووەتە هۆی تەشەنای تاقمە ترۆریستییەکان لەو وڵاتە دا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە لە ماڵپەری ڕێکخراوی نەتەوەکان " ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد "  نێردراوی  تایبەتی  سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ووتی : تووندتر بوونەوەی تێکەڵچوونەکان لەیەمەن بۆ تاقمگەلی  ترۆریستی وەکوو داعش   دەرفەتێکە بۆ پەرەی چالاکییەکان لەم وڵاتە دا  .

نێرداوی ڕێکخراوی نەتەوەکان  بۆ یەمەن بە ئاماژە بە بنپێکرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە شەڕی ئەو وڵاتە ووتیشی ، پەلاماری تەقینەوەیی ٢٩ ئاگۆست لە عەدەن لە باشووری ئەو وڵاتە کە بوو بە هۆی کوژرانی دەیان یەمەنی نیشان دەری زۆرتر بوونەوەی چالاکیی ئەم گرووپانەیە لە یەمەن دا .

شیخ ئەحمەد هەروەها پچرانی دانووستانەکانی ئاشتی لە کوەیتی وەک خەیانەت زانی دەر حەق بە چاوەڕوانیی بەملوێنان یەمەنی و بەڕاشکاوی ووتی ، بە دوای ئەم دانووستانە بێ ئاکامە ، ئاگر بڕ لە یەمەن بنپێکرا و چالاکییەکانی جەنگی لەو وڵاتە تا دی زۆرتر دەبێتەوە .

دانووستانەکانی ئاشتی یەمەن کەلە سێ مانگ لەمەو بەر لە کوەیت دەسپێکرابوو ، بە کۆسپ نانەوەکانی بەردەوامی ڕیاز ، هەڵپەسێردرا . ڕێکخراوی نەتەوەکان و ١٨ وڵات لە دانووستانەکانی ئاشتی بە مەبەستی کۆتایی دان بە شەڕ لە یەمەن پشتگریان کردووە .

پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن لەمارچی ٢٠١٥  دەستپێکراوە و تا بە ئێستا درێژەی بووە...

کۆتایی کورتە نامە/310