٣١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:١٢
نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ کوردپرێس : پشمەرگە سوریەکانی سەر بە بارزانی لە جرابلێس لە دژی پەیەدە شەڕ دەکە

غەریب حەسۆ لە وتووێژ لە گەڵ کوردپرێس دا رایگەیاند :پێشمەرگە سوریەکانی سەر بە بارزانی لە جرابلێس لە دژی پەیەدە شەڕ دەکەن.

غەریب حەسۆ نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵنێڕی کوردپرێس باسی تێکهەڵچوونەکانی جرابلێس و پەلاماری ئەرتەشی تورکیا ی کردووە بۆسەر ئەم شارە و داگیرکردنی .

ئەو لەم وتووێژەدا رایگەیاند : پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پارتی داد و گەشەی تورکیا پەیوەندی نزیکیان لە گەڵ یەکدا هەیە تا بەرەنگاری خەباتی کوردانی سوریا ببنەوە . پارتی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریا ( ئە نە کە سە ) لە رۆژانی رابردوودا تاقمێکیان لە ژێر ناوی پێشمەرگەکانی رۆژوا ناردووەتە جرابلێس .

غەریب حەسۆ جەختی کردەوە : دەووترێ ئەم کەسانە لە جلوبەرگی هێزەکانی ئەرتەشی ئازادی سوریا دا خەریکی شەڕ بە دژی پەیەدەن بەڵام  بە کوردی ئەدوێن ....

کۆتایی کورتە نامە/310