به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "شه‌فه‌ق نیوز"، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند که نێچیروان بارزانی له چاوپێکه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌یید عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناڵای ئیسلامی عێراق سه‌باره‌ت به دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزم و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و سوپای عێراق له‌دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش له به‌ره جیاجیاکاندا گفتوگۆیان کرد.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه باس له‌وه ده‌کات که له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وی شاری مووسڵ به‌مزووانه و قۆناغی ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و درێژه‌ی گفتوگۆکان و ڕێککه‌وتننه‌کانی نێوان دوولایه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت، بوودجه و ماده‌ی 140ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی عێراق و هه‌موو کێشه‌کانی نێوان دوولایه‌ن جه‌خت کراوه‌ته‌وه.
...
کۆتایی کورتە نامە/310