به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەهرام قاسمی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای ئیدانە کردنی تەقینەوەکانی تیرۆریستی پارێزگەی کەربەلای ئێراق لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی تەکفیری داعش وتی : تیرۆریستان دواڕۆژانی ژیانیان لە ئێراق تێپەڕ دەکەن .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێراق و بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەم هەوڵە دڕندانەیە وتیشی : تیرۆریستانی تەکفیری لە حاڵێکدا دەست دەدەنە ئەم چەشنە تاوانکاریانە و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان کە دەزانن دواڕوژانی ژیانیان تێپەڕ دەکەن .
بەهرام قاسمی ئەم چەشنە ئۆپراسیۆنە بێ ئەنجامە و دڕندانەیەی بە کاردانەوە بەرامبەر شکستی پەیتاپەیتای تیرۆریستان زانی و وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوادارە بەپێی هەوڵ و تێکۆشانی دەوڵەت، سوپا ، حەشدی شەعبی و خەڵکی ئێراق، سایەی وەیشومی تیرۆریزم هەرچی خێراتر لەسەر ئێراق و ناوچە لاببرێت .
شەوی دووشەممە لە پەلاماری پێنج کەسی خۆکوژ لە ڕێ وڕەسمێکی زەماوەند لە گەڕەکی حسێن لە شاری عەین تەمەر لە ڕۆژاوای پارێزگەی کەربەلا هەژدە کەس کوژران و بەدەیان کەسیش بریندار بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310