٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٥٣
تەقینەوە لە عەدەن و ١٥ کوژراو

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە شاری عەدەن لەباشووری یەمەن، لانیکەم پانزە کوژراوی لێکەوتەوە.

ئەو تەقینەوە لەنزیک ناوەندێکی فێرکاری سەربازی ڕووی داو.

بەقسەی سەرچاوە یەمەنییەکان، بەشی زۆری دوو گرووپی ڕەشەکوژی داعش و ئەلقاعیدە کە بەشگەلێکی باشووری یەمەنیان داگیرکردووە، ئەو چەشنە هەوڵە تیرۆریستیانە ئەنجام دەدەن.

سەرباری ئەوەی دەگوترێ هێزە وەفادارەکانی عەبد ڕەببە مەنسور هادی، سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن، کۆنترۆڵی عەدەنیان لەدەست دایە، ناهێمنی و بشێوی  سەرانسەری ئەو پارێزگایەی تێوەگلاندووە.

پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان سەعوودی لە یەکساڵی رابردوودا بۆسەر ناوچە ئاوەدان و ژێرخانییەکانی وڵاتی یەمەن کە بەئامانجی گەڕاندنەوە مەنسور هادی بۆسەر دەسەڵات و لاوازکردنی بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساروڵا ئەنجام دەگرێ، بواری بۆ پەرەی کەوشەنی گرووپە ڕەشەکوژەکان لەو وڵاتە هەژارەی عەرەبی خۆش کردووە.

بەقسەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی یەمەن، لە پەلامارەکانی ڕیاز کە زۆرتربۆسەر ناوچە ئاوەدان و ناسەربازییەکان دەکرێت، زیاتر لە دە هەزار کەس کوژراون و لانیکەم ١٦هەزار کەسیش بریندار بوون.