ماڵپەڕی میدل ئیست مانیتۆر ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆری دا، پاشەکەوتی دەرەکی عەرەبستان لەمانگی ڕابردووی زایینی(ژولای) لەسەتا ١٥.٧ کەمی کردو گەیشتە ١٠٥ ملیارد و٢٠٠ ملوێن دۆلار.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پاشەکەوتی دەرەکی عەرەبستان لەمانگی ژولای شەش ملیارد و ٥٦٠ ملوێن دۆلار دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی لەمارسی٢٠١٣دا.
عەرەبستان وەک گەورەترین بنێری نەوتی جیهان ، لەبەر داکشانی نرخی نەوت زیانی زۆری پێ گەیشووە.
داکشانی نرخی نەوت بووەهۆ هەتا عەرەبستان لەمساڵی زایینی(٢٠١٦) دا بەرەوڕووی کەمهێنانی بوودجەی٨٧ملیارد دۆلاری ببێ.
تێوەگلاوبوونی شەڕ بەدژ خەڵکی یەمەن، یارمەتیدانی تیرۆریستانی تەکفیری، کڕینی بەرفراوانی چەکئامێر لە وڵاتانی ڕۆژاوایی، هەڵەخەرجی شازادەکان و هەروەها هەوڵدان بۆ مەشق کردنی وەهابییەت لە شوێنە دوور و نزیکەکانی جیهان، لەحاڵەتەکانی خەرج هەڵگری سەعوودییەکان و هۆی بەرچاوی کەمهێنانی بوودجەی ئەو وڵاتە ناسێندراوە....
کۆتایی کورتە نامە/310