ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌رله‌مانی سووریای دیموکراتیک وێڕای به شانۆ وه‌سف کردنی شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ گرووپی داعش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس ڕایگه‌یاند: زۆر گه‌مژانه‌یه که باوه‌ڕ بکه‌ین تورکیا ویستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعشی هه‌یه. هه‌مووان بینیان به بێ ئه‌وه‌ی که شه‌ڕێک ڕوو بدات شاری جرابلۆس له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه.
ناوبراو وتیشی: جرابلۆس شارێکه که داعش هێزێکی سه‌ربازی به‌رفراوانی تێیدا جێگیر کردبوو به‌ڵام بینیمان که له کاتێکی که‌متر له یه‌ک ڕۆژ سوپای تورکیا ئه‌و شاره‌ی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه که‌واته ئه‌وه کارناواڵێکی فرێوده‌رانه‌یه که ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه ئامانجی کۆتایی تورکیا له سووریا له پشتییه‌وه بشارنه‌وه.
بێریڤان ئه‌حمه‌د به ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته که شار له مامه‌ڵه‌یه‌کدا له نێوان تورکیا و داعش ده‌ستاوده‌ست بوو، زیادی کرد: پێشتر ڕێکخراوی سیخۆری میت له جرابلۆسدا بوو و ڕۆڵی ڕێنوێنیکه‌ری ئه‌و گرووپه‌ی له ئه‌ستۆدا بوو به‌م بۆنه‌وه له نه‌خشه‌یه‌کی له‌پێش داڕێژراو به بانگه‌شه‌ی میدیایی له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وته شه‌رعییه‌تی به‌و ئاڵوگۆڕه‌ی هێزه‌کان دا که له بنه‌ڕه‌تدا چوونی گرووپێکی تیرۆریستی و هاتنی گرووپێکی تیرۆریستی دیکه بۆ ئه‌و شاره بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌رله‌مانی سووریای دیموکراتیک به ده‌ربڕینی داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له بێده‌نگی ڕۆژئاوا و ڕووسیا و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌مبه‌ر به پێشێل کردنی یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته زیادی کرد: به‌داخه‌وه دوولایه‌ن ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن که به دڵنیاییه‌وه تێیدا شکست ده‌خۆن. بێده‌نگی ڕووسیا و هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د و لێدوانی جۆ بایدن له‌پێناو کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌مدواییه‌یه که له دژی کورده‌کان له باکووری سووریا دایانڕژاندووه.
ئه‌و سیاسه‌توانه ژنه کورده ئامانجی تورکیا له چوون بۆ جرابلۆسی به ڕێگری کردن له دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیک له باکووری سووریا ڕاگه‌یاند و ڕوونی کرده‌وه: تورکیا ده‌یه‌وێت سیسته‌می فیدڕاڵیزمی دیموکراتیک له کوردستانی سووریا و باکووری سووریا ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت و به‌م بۆنه‌وه هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له بنکه و باره‌گای خۆیان پاشه‌کشێ بکه‌ن.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئامانجی تورکیا له چوون بۆ ناو خاکی سووریا نه ته‌نیا کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژئاوای فرات به‌ڵکوو کۆنتڕۆڵکردنی چه‌ندین ناوچه‌ی باکووری وڵات و ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به حه‌ڵه‌به تاکوو به‌م بۆنه‌وه ڕێگا و کریدۆرێکی ئه‌من بۆ جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌رله‌مانی سووریای دیموکراتیک چوونی تورکیا بۆ خاکی سووریای به هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریکا و ڕووسیا زانی و وه‌بیری هێنایه‌وه: چوونی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا له ماوه‌ی کۆبوونه‌وه چه‌ندلایه‌نه‌کان و به هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیا ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئێمه ئاوڕ له لێدوانی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان ناده‌ینه‌وه و بۆ پاراستنی یه‌کپاچه‌یی سووریا بێده‌نگ دانانیشین.
بێریڤان ئه‌حمه‌د چوونی تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ ناو خاکی سووریای به مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر دابه‌شبوونی سووریا له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختیشی کرد: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سووریا دابه‌ش بکه‌ن. سه‌ره‌نجڕاکێشه که هه‌میشه ئه‌و هێزانه ئیدعای پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا ده‌که‌ن به‌ڵام خۆیان بوونه‌ته هۆکارێک بۆ دابه‌شبوونی خاکی سووریا.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: تورکیا ویستی نائه‌من کردنی سووریا و درێژه‌کێشانی شه‌ڕ له‌و وڵاته‌ی هه‌یه و سیناریۆی جرابلۆس نیشان ده‌دات که تورکیا چ کارگه‌لێکی ئه‌نجام داوه....
کۆتایی کورتە نامە/310