چورکین لە دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری پەسەندکرانی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕووسیا بۆ چاکسازیی لەسەر بڕگەکانی کۆنوانسیۆنی ڕێکخراوی نەتەوەکان هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی بایۆلۆژیکی و شیمیایی بوو.
بەقسەی ناوبراو، بڕیارنامەی ١٥٤٠ی ساڵی٢٠٠٤ی ئەنجومەنی ئاسایش کە ڕێ دەگرێ بە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، هەتا هاوکاری دەورگێڕانی نادەوڵەتی نەکەن لەمەڕ بەرهەم هێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیایی، ئەتۆمی و بایۆلۆژیکییەکان، بەس نییەو کەموکوڕی تێدا بەدی دەکرێ.
کەڵک وەرگرتنی گرووپە ڕەشەکوژەکان بەتایبەت داعش لە چەکە شیمیاییەکان ئەوەندە جیددییە کە ڕووسیای ناچار کردووە، بەهێنانەئارای ئەو پرسە لە ئەنجومەنی ئاسایش، خوازیاری هەوڵدانی شێلگیرانە بێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە مەزنە.
تیرۆریستان لە سووریا توانای چێکردنی چەکی شیمیایی دەسکردیان بەدەست هێناوە، بەڵام ئەو بابەتە گرینگە بەرەوڕووی ناکارایی و خەمساردیی ئەنجومەنی ئاسایش و تەگەرەنانەوەی وڵاتانی ڕۆژاوایی بووە.
ڕووسەکان چەندین جار وڵاتانی ڕۆژاوایان بە تەگەرەنانەوە لەبەردەم پێش گرتن بە دەکارهێنانی چەکە شیمیاییەکان لە سووریا تاوانبار کردووە.
چورکین لە مای٢٠١٦دا وڵاتانی ڕۆژاوایی تاوانبار کرد بە تەگەرە نانەوە لەبەردەم پەسەندکرانی دەسپێشخەریی ڕووسیاو چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێش گرتن بە چێکران و کەڵک وەرگیران لە چەکە شیمیاییەکان لە سووریا.
ئامانج لەو دەسپێشخەرییە، پێش گرتن بە بەرهەم هێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان لە سووریا لەلایەن تیرۆریستانە.
جگە لە ڕووسیا، دەزگەی نێودەوڵەتیی ڕاگەیشتن بە پرسی چەکە شیمیاییەکان واتە ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکە شیمیاییەکانیش بەجیددی نیگەرانی ئەو بابەتەیە.
ئەحمەد ئوزومجو بەرپرسی گشتی ئەو ڕێکخراوە لە مای٢٠١٦دا وشداریی دا؛ هەندێ هێماو نیشانەی یەکجار مەترسیدار لەئارادایە کە گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەحاڵی وەبەرهێنانی چەکی شیمیاییەو لەوانەیە، لەو چەکانە لە ئێراق و سووریا کەڵکی وەرگرتبێ.
سەرباری وشدارییەکان و داواکاریی جیاجیای ڕووسیاو هەندێ دەم و دەزگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی تیرۆریزمی شیمیایی و بایۆلۆژیکی، هێشتا ڕۆژاواییەکان لەوبارەوە بێ دەنگن و هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
ڕەنگە هۆی سەرەکیی ئەو کاردانەوە بەتاڵە، ڕوانگەی ڕۆژاوا بەرامبەر تیرۆریزم بێ کە بە دابەشکرانی بە تیرۆریزمی باش و خراپ، بێتوو تیرۆریستان لەپێناو ئامانجەکانی خۆیدا (ڕۆژاوا) بجوڵێنەوە، چاوی لەڕووی تاوانکارییەکانیان دەنوقێنێ.
بەسەرنجدان بەوەی کە داعش و هەندێ گرووپی ڕەشەکوژی سەر بە ڕۆژاوا و هاوپەیمانانی عەربەی ئەوان لە سووریا کە وەک گرووپە میانەڕەوەکان ناودەبردرێن، تاوانبارن بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریا، وڵاتانی ڕۆژاوایی لایەنگری ئەوان بەتایبەت ئەمریکا گوێ نادەنە تاوانکارییەکانی ئەو گرووپانە . بۆیە، نابێ هیچ چاوەڕوانییەک هەبێ لەمەڕ قەبووڵ کرانی داواکاری ڕووسیا بۆ پەسەندکرانی بڕیارنامەیەکی نوێ بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کارای گرووپە ڕەشەکوژەکان و چەکە شیمیاییەکانیان ...
کۆتایی کورتە نامە/310