٢٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:١٤
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: تیرۆریستان دەرفەتی جووڵەیان نییە

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران جەختی کرد: پەیوەندیی خەڵک، هێزە سەربازی و ئینتزامییەکان لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات بۆتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستان دەرفەتی هیچ جووڵەیەکیان نەبێ.

سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران سێ شەممەی شەو بە بۆنەی دەسپێکی حەوتەی دەوڵەت، لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنی دا بە ئاماژە بە کارەکانی دەوڵەت لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو دا وتی: دەوڵەتی یازدەهەم لە بواری تەندروستی و ئاسایش دا خزمەتێکی بەرچاوی کردوە.

عەلەوی بە باس کردنی ئەوەی کە دوژمن وەخۆ کەوتوە زەبر لە ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بدا وتی: بە وریایی و ژیری هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و هاوکاری دەزگا پەیوەندیدارەکانی بواری ئاسایش، دوژمن بێ ئاکام بووە و تیرۆریستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی زانیارییەکانی ئێمە دان و پاش پێ و شوێن گرتنیان بە سزای خۆیان دەگەیێندرێن.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران هەروەها بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران تەنگی بە تیرۆریستان هەڵچنیوە وتی: وەزارەتی ئیتلاعات لە بۆنەی جیاواز دا پەیامی بە تیرۆریستان داوە کە نیازی پەلاماری تیرۆریستی لە ئێران لە مێشکی خۆیان وەدەر نێن.عەلەوی بە ئاماژە بە کارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکانی رۆژئاوای ئێران وتی: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو دا بەرەنگاری مونافەقین بوینەوە لە رۆژئاوای ئێران کە خەریکی هەڵکەندنی تونل و زەبر وەشاندن لە هەژمارێک بنکە و پاسگەی رۆژئاوای ئێران بدەن.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بە ئاماژە بە هەڵمەتە ئەنجام دراوەکان لە دژی گروپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: لەو هەڵمەتە دا فەرماندەی تیپی موسڵی داعش کوژراوە و سێ کەسی دیکەشیان دەسگیر کراون...

کۆتایی کورتە نامە/310