لەپەیامی حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەییدا هاتووە ، بە پالەوانانێک کە بە وەرگرتنی میدالیا دڵی نەتەوەیان شاد کردووە ، بە پاڵەوانانێک کە لەمافی خۆیان بە هۆی نادادوەرییەکان بێ وەری بوون ،بەوەرزیشڤانانێک کە سەرنەکەوتنیان هیچ لە بایخی هەوڵ و تیکۆشانی ئەوان کەم ناکاتەوە ،بە خاتوونانی وەرزیشڤان کە نیشانەی جێ شانازی پۆشینی ئافرەتی ئێرانی یان بە هەمووان نیشان داوە ،بە خاتوونانی بە جەرگ کەبە حیجابی تۆکمە لە تەوێل و نێو چاوانی کاروان درەوشان و بەڕاهێنەران ورچەشکێنانی وەرزیشیی ئێران ،بەخێرهاتن دەلێم و سپاسی هەمووتان دەکەم .ڕێزی هەمووتان دەگرین .
یارییەکانی ئۆلەمپیکی هاوینی ٢٠١٦ بە ناوی فەرمی "یارییەکانی ئۆلەمپیادی سی ویەکەم" "و "ئۆلەمپیکی ڕیۆ" لە ٥ تا ٢١ ئاگوستی ٢٠١٦ زایینی ١٥ تا ٣١ گەڵاوێژی ١٣٩٥ لە شاری بەندەریی ڕیۆدۆژانیرۆ لە وڵاتی بەرازیل بەڕێوە چوو . کاروانی وەرزیشی ئێران بە ناوی کاروانی ئیمام رەزا (ع) بە ٦٣ وەرزیشڤان لە ١٤ لقی بۆکس ، تێکواندۆ، تینیسی سەر مێز ، تیرهاویشتن، تیرو کەوان ، جۆدۆ، گۆڕەپان ومەیدان، بایسیکل سواری ، شمشێر بازی ، مەلە ،گەمیەوانی، زۆرانی فەڕەنگی و ئازاد ، بالە و ئاسن هەڵگرتن لە سی و یەکەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ڕیۆ ٢٠١٦ بەشداریان کردووە . کاروانی وەرزیشی ئێران لە سی و یەکەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیک، بە دەسخستنی سێ مێدالیای زێر ، میدالیایەکی زێو ، چوار بۆرۆنز ، بە سەر جەم هەشت میدالیا ، پلەی بیست و پینجەمی پێشبرکێکانی دەسخست .
کاروانی وەرزیشی ئێران دوو میدالیای زێری لە بەرزکردنەوەی قورسایی ، میدالیایەکی زیو و بۆرۆنزێکی لە زۆرانی ئازاد ، دوو بۆرۆنز لە زۆرانی فەرەنگی و بۆرۆنزێک لە تێکواندۆی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦،یەکەمین میدالیای ئافرەتانی وەرزیشڤانی ئێرانی لە میژووی ئۆلەمپیک بە ناوی خۆی تۆمار کردووە .
" کیمیا عەلیزادە" تێکواندۆکاری تەمەن ١٨ ساڵان ، توانی یەکەم مێدالیای ئافرەتانی ئێران لە یارییەکانی ئۆلەمپیک بە خەلات بێنێت تا ناوی ئەم تێکواندۆکارە گەنجە ، لە مێژووی وەرزیشی ئێران تاهەتایە بمێنێتەوە . تیمی زۆرانی نیشتمانی ئازادی کۆماری ئیسلامی ئێران یش بەدەسخستنی میدالیایەکی زێر ، زێوێک و یەک بۆرۆنز لە ئۆلەمپیکی ڕیۆ پلەی جێگری پالەوانیی دەسخست .
تیمی ئێران لە ئۆلەمپیکی ڕیۆ دوای ئۆلەمپیکی لەندەن لە ڕوانگەی چەندو چۆن و ژمارەی مێدالیاکان باشترین دەستکەوتی بووە .کاروانی وەرزیشی ئێران لە ئۆلەمپیکی پێشوو ٢٠١٢ لەندەن پلەی هەفدەهەمی جیهانی دەسخستبوو . لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ بەرازیل نیزیک ١١ هەزار وەرزیشڤان لە ٢٠٦ وڵاتی جیهان لە لقەکانی جۆر بەجۆری وەرزیشی لە ١٧ رۆژ پێکەوە ململانیان کرد.
لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ ڕیۆ ، ئەمریکا ، بەریتانیا ، وچین پلەی یەکەم تا سێهەمیان دەستخستووە . کاروانی وەرزیشی ئێران بە دوایین پێشبرکێی " ڕەزا یەزادنی " لە زۆرانی ئازاد لە ڕۆژی کۆتایی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ ی ریۆ کۆتایی بەکاری خۆی داوە لەم کێبەرکی یانە .
بە بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی کۆتایی لە ٢١ ئاگوست، سی و یەکەمین خولی ئۆلەمپیکی پێشبرکێکانی ڕیۆ ٢٠١٦ بە فەرمی کۆتایی پێهات .
کۆتایی کورتە نامە/310