٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ٠٦:٠٠
داخوازی ئالمانیا لە شارومەندەکانی بۆ پاشەکەوت کردنی خواردەمەنی

دەوڵەتی ئاڵمانیا لەبەر چاوی گرتووە بە پەسەن کرانی گەڵاڵەیەک خەڵکی ئەم وڵاتە ناچار بکات هەتا بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ پەلامارە ترۆریستیە شیمانەئیەکان یاڕودانی دۆخی نائاسایی بۆ ماوەی نێزیک بە دە رۆژ ، مادەی خواردەمەنی پاشەکەوت بکەن.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕۆژنامەی ئالمانی" فرانکفورتر ئالگمانیە" ڕایگەیاند : بۆ یەکەم جار لە کاتی شەڕی سارد ، دەوڵەتی ئاڵمانیا بەنیازە بە شارومەندەکانی ڕابگەیەنێت کە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ قەیران یا دۆخی نائاسایی لە کاتی پەلامارە ترۆریستەکان، خوراک و ئاو پاشەکەوت بکەن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، وتەبێژێکی وەزاڕەتی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەم گەڵاڵەیە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی دەوڵەت لێک بدرێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئاڵمانیا ئێستاکە لە دوو پەلاماری ترۆریستی و ڕووداوی تەقەکردنی مانگی ڕابردوو ،لە دۆخی نائاسایی دایە. بەرلین سەرەتای ئەم مانگەی زائینی بڕیک کردەوەی ئەمنیەتی نوێ دامەزراندووە. وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا یش ئەم دوائیە ڕایگەیاند کە دەێهەوێ بە مەبەستی ناساندنی گومان لیکراوانی  پەلامارە ترۆریستیە نەرم ئامیرە پیشکەوتووەکانی کێشانەوەی ڕوخسار لە سیستمەکانی وێنە هەڵگرتن سەقامگیرلە فڕگەکان وویستگەکانی ڕیگای ئاسن دابمەزرێنن.

وەزیری بەرەڤانی ئالمانیاش پێشتر ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێشتر پەلاماری ترۆریستی کراوەتە سەر و لە هێزەکانی سەربازی ئالمانیا داوای کردبوو هەتا هاوکاری زۆرتر و نێزیکتر لەگەڵ پۆلیس لە ئامادە سازی بۆ پێشگیری کردن لە پەلامارە شیمانەئیەکان لە ئاستی بەربڵاو هەبێت....

کۆتایی کورتە نامە/310