به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە له سانا، هێزه سه‌ربازییه‌کانی سعوودییه له درێژه‌ی هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌مجاره‌یان گونده‌کانی پارێزگای سه‌عدیان به ماده‌ی ژه‌هراوی و چه‌کی کیمیایی بۆردمان کرد.
له‌م هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی بێ تاوانی یه‌مه‌ن بریندار بوون. به پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌کان، عه‌ره‌بستانی سعوودی هه‌روه‌ها ۹ ناوچه‌ی له پارێزگای سه‌نعا کیمیا باران کردووه.
قوبره، غول عه‌لی، مه‌عادی، عه‌سه‌رات و عه‌قران له‌و گوندانه‌ن که بوونه‌ته ئامانجی هێرشی کیمیایی سعوودییه‌کان.
عه‌ره‌بستانی سعوودی له ۶‌ی فه‌روه‌ردینی ساڵی ۹۴وه به پشتیوانی بڕێک له وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌بی به بیانۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی "عه‌بد ڕه‌به مه‌نسوور هادی"، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن، هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌م وڵاته که ده‌رنجامی ئه‌م کاره‌ش هیچ نه‌بووه جگه له وێرانی ژێرخانه‌کانی یه‌مه‌ن وه‌ک قوتابخانه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان و کارگه‌کان و کوژران و بریندار بوونی هه‌زران شارۆمه‌ندی یه‌مه‌نی.
ڕێکخراوه مافی مرۆڤییه‌کان پێشتر به ده‌یان جار ڕایانگه‌یاندووه که عه‌ره‌بستانی سعوودی له هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن له بۆمبی هێشووی و کیمیایی که‌ڵکی وه‌رگرتووه...
کۆتایی کورتە نامە/310