به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئەندامی پایە بەرزی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە ئاماژە بە سەفەری جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عەرەبستان جەختیکرد ، عەرەبستان کۆتایی بدات بە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن و ئەم رەژیمە دەبێ وڵامدەری کردەوەکانی خۆی بێت لە کۆر ونێوەندەکانی جیهانی دا .
سارا مارگن ، بە ئاماژە بە کوژرانی هەزاران شارومەندی یەمەنی دوا بەدوای پەلامارەکانی ئاسمانی عەرەبستان، بەڕاشکاوی ووتی : جان کەری دەبێ دەوڵەتی عەرەبستان ناچار بکات تا لە بەرامبەر کردەوەکانی دژ مرۆڤانی خۆی لە یەمەن وڵامدەر بێت .
بریارە جان کەری لە سەفەر بۆ عەرەبستان لەبارەی شەڕی یەمەن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە وهەروەها هاوشانەکانی خۆی لە وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس ووتووێژ بکات .
هەر لەم حالە دا "محەممەد ئەلسەعدی " ووتە بێژی سندووقی پشتگری لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یونیسف لە یەمەن لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە سەنعا ڕایگەیاند، لە ٢٦ مارچی ٢-٠١٥ بەرواری دەست درێژکاری عەرەبستان بۆ سەر یەمەن تا بە ئێستا نیزیک هەزار منداڵ کوژراون وهەزار و٥٠٠ کەس ی تر بریندار بوون .
عەرەبستان زیاتر لە ١٧ مانگە کە بە بەدی هێنانی هاوپەیمانی ناسراو بە هاوپەیمانی عەرەبی و بەیارمەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ولە سەرووی ئەوان دا ئەمریکا ، پەلامارەکانی خۆی لە زەوی ئاسمان ودەریا دژی خەڵکی یەمەن دەست پێکردووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310