٢٠ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٤٣
تەقینەوەیەکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا

لەشکریانی تورکیا جارێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کرانە ئامانجی تەقینەوەیەک.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەرەند لە ئاکامی تەقینەوەی ڕۆژی هەینی لە پارێزگای وانی تورکیا کەسێک کوژرا و 9 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە قسەی کاربەدەستانی وان ئەو تەقینەوەیە لە سەر رێگای تڕۆمبێلێکی هەڵگری لەشکریان و بە کۆنتڕۆڵ لە رێگای دوورەوە ڕووی داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەندێک لە سەرچاوەکان، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە ئەنجامدەری تەقینەوەکەیە.

ئێوارەی چوارشەممەش لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئیکی  نیسان لە ناوچەی  ئیپەکیولو لە پارێزگای وان، لانیکەم سێ کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.....


کۆتایی کورتە نامە/310