١٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٥٢
دانووستانی ٥ کاژێری چاووش ئۆغلوو زەریف لە تاران

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتی : چاووش ئۆغلووی وەزیری دەرەروەی تورکیا بەمەبەستی پێ وشۆینگرتنی تەباییەکان و ئەو باس و ڕاویژانەی وا لەنێوان دوو وڵات لە سەفەری حەوتەی ڕابردووی دوکتور محەممەدجەواد زەریف بۆ ئانکارا هاتنه ئاراوه دۆێنێ سەفەرێکی کورت ماوەی هەبوو بۆ تاران و تیی دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاویژی کرد .

بارام قاسمی وورت : لەم وتوویژانە کە پێنج کاژێری خایاندووە  لایەنەکان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە وپێوەندی  دوو لایانە باس و وتوویژیان کردووە ئەو ووتیشی :

لە سەفەری حەوتەی ڕابردووی دوکتور زەریف بۆ ئانکارا و دانووستانەکانی چەند کاژێری ئەو لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و دیکەی کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەو وڵاتە، پێکەوە ڕێککەوتن دوو وڵات بە شێوەی بەردەوام چ بەشێوەی فەرمی و تەنانەت نافەرمی وتوویژی چڕ وپڕ و بەردەوامیان هەبێت لەتەشکەکان و ئاستە جۆر بەجۆرەکان لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات دا .

قاسمی ووتی : هەر لەم پێوەندییە بڕیارە لە داهاتووی نیزیک دیداری جۆر بەجۆر بەشێوەی چڕ وپڕ لە ئاستی جیاواز لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات بەڕێوە بچێت ....

کۆتایی کورتە نامە/310