سه‌رۆکی لێژنه‌ی سوارکاری بیجاڕ وتی: سێهه‌مین فستیڤاڵی "جوانی ئه‌سبی ڕه‌سه‌نی کورد" به ئاماده‌یی هه‌شت پارێزگای ئێران له بیجاڕ به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، خه‌سره‌و ڕه‌وزه‌یی له به‌ڕێوه چوونی فستیڤاڵی "جوانی ئه‌سبی ڕه‌سه‌نی کوردی" له بیجاڕ هه‌واڵی دا و وتی: ئه‌م فستیڤاڵه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ، ۲۸ و ۲۹ی گه‌لاوێژ له یاریگای ۱۷‌ی خه‌رمانانی بیجاڕ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ناوی پارێزگا به‌شدار بووه‌کان له‌م فستیڤاڵه دا و وتی: پارێزگاکانی کوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، لۆرستان، کرماشان، کرمان، ئه‌سفه‌هان، هه‌مه‌دان و زه‌نجان له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بن.
سه‌رۆکی یانه‌ی چاک سوارانی بیجاڕ وتی: پێش بینی ده‌کرێت ۱۰۰ بۆ ۱۲۹ ئه‌سب له ده‌ره‌وه‌ی شاری بیجاڕ و ۵۰ بۆ ۷۰ ئه‌سبیش له خودی شاری بیجاڕه‌وه به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه بکه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: له ته‌نیشت ئه‌م فستیڤاڵه کۆنفڕانسی "ئه‌سبی کورد؛ ڕێکاره‌کان و ئاسته‌نگه‌کان" به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه له‌م کۆنفڕانسه‌دا باشترین شاره‌زایانی ئه‌سب ناسی وسوارچاکی له ئێران به‌شداری بکه‌ن و بۆچوونه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌سبی کوردی بخه‌نه به‌رده‌ست.
سه‌رۆکی یانه‌ی چاکه سواری بیجاڕ وتی: هه‌روه‌ها بڕیارمان داوه له زه‌وییه‌ک به قه‌واره‌ی ۴۰ دۆنم کورسێکی ئه‌سب سواری له بیجاڕ چێبکه‌ین و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بیجاڕ بتوانێت ته‌نانه‌ت له ئاستێکی سه‌رتانسه‌ری له ئێران فستیڤاڵی چاکه سواری به‌ڕێوه ببات....
کۆتایی کورتە نامە/310