بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی فاکس نیوز، شەوی ڕابردوو یەکەم کۆبوونەوەی پێدانی زانیاری نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا بە دۆناڵد تڕامپ بەربژێری کۆماریخوازەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
یەکێک لەو مژارانەی کە لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو دا خرایە بەر باس و لێکدانەوە و زانیاری بە تڕامپ درا لەمبارەوە ڕۆڵی ئێران لە عێراق بوو.
بوونی ئێران لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو وڵاتە ببێتە بەرنامەیەکی درێژخایەن.
دۆناڵد تڕامپ بە سەریەتی تایبەتی بەربژێری کۆمارییەکان،لە کۆبوونەوەیەکی کاربدەستە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، کۆمەڵێک زانیاری نهێنی کۆشکی سپی خرایە بەر دەست.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئەو سەریەتیە تەنیا بە بەربژێرە سەرەکییەکانی دوو پارتی دیموکڕات و کۆماری خواز دەدرێ.
کاربەدەستانی پارتی دیموکڕات تڕامپ بە شیاو نازانن بۆ ئاگاداری لە زانیارییە نهێنییەکان.
باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا پڵشوتر بە توانج و تەشەر بە تڕامپی وتبوو، ئەگەر یەکێک دەیهەوێ ببێتە سەرۆک کۆمار دەبێ وەک سەرۆک کۆمارێکیش بجووڵێتەوە و ئەوە یانی هەر ڕاپۆرتێکی پێ دەگا دەسبەجێ نەیخاتە سەر زاران و جاڕی بۆ نەدا....
کۆتایی کورتە نامە/310