١٨ ئاب ٢٠١٦ - ٠٨:٣٩
لێژنەی هاوبەشیی سنوروانی لە نێوان ئێران و عێراق پێک دێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پێکهاتنی لێژنەی هاوبەشی نیوان ئیران و ئیراقی بۆ سەقام و ئاسایشی سنورەکانیانی بە پێویست زانی.

سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رۆژی چوارشەممە لە دیداری لەگەڵ فاڵح فەیاز سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە تاران بە دەڕبڕینی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هاوکاریی بەرەوانی لەگەڵ عێراق وتی: یەکپارچەیی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە ویستی جیاخوازی و گێرە شێوێن لە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

سەرلەشکر باقری هەروەها بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دوایەی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی بە سەر تیرۆریستان لە شاری فەللوجە و ناوچەکانی دیکەی عێراق وتی: ئامادەبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە پاڵ سوپا بە هۆی پەیوەندی قووڵ و دانەبڕاوەیان لەگەڵ خەڵکف دەستەبەری هێز و ئاسایش و سەقامی ناوخۆی عێراقە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس فاڵح فەیازسکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش بە دەسخۆشی کردن لە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەلی عێراق لە شەڕی تیرۆریستان پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقی بە نیشانەی سەرچەشنی پەیوەندیەکی گونجاو لە چوارچێوەی یەکێتی و یەکدەنگی وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچە زانی....

کۆتایی کورتە نامە/310