به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : روژی سێ شه‌مه ڕێوڕه‌سمی یادی شێخ حه‌سه‌ن مه‌ولاناوا، که‌سایه‌تی قورئانی و له زانایانی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلام به ئاماده‌یی به‌رپرسان، نووسه‌ران، مێژووناسان، که‌سایه‌تی ئاینی و شێخانی سه‌قز به‌ڕێوه چوو.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی، قایمقامی شاری سه‌قز له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: یه‌کێک له کاره دیاره‌کانی شێخ حه‌سه‌ن مه‌ولاناوا نووسینی کتێبی "ئۆمول قورئان" بوو، ئه‌م زانایه بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه و بەراورد کردنی له‌گه‌ڵ نوسخه ده‌ستییه‌کانی قورئان ۷ جار سه‌فه‌ری میسری کرد.
ئه‌و هەروەها وتی : هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێگه‌ی سونه‌ته-مهولانوا که گرنگییهیکی زۆری بۆ لایەنگرانی تهسەوف هه‌یه بکه‌ینه ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری-مه‌زهه‌بی و کێلی شێخ حه‌سه‌ن مهولاناواش نۆژه‌ن بکه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو یادێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م زانایایه بگرین و له یاده‌که‌دا که‌سایه‌تییه جیهانییه‌کانی جیهانی ئیسلامیش به‌شداری بکه‌ن.
شێخ حه‌سه‌ن له زانایانی پله یه‌کەمی جیهانی ئیسلام و کوردستانه و له کاتی خۆیدا ئاسه‌واری زۆر مه‌زنی بووه و خه‌ڵکانێکی زۆر موریدی بوون.
شێخ حه‌سه‌ن له کاتی خۆیدا زانستهکانی شەرع، ته‌جوید، ته‌فسیر، پزشکی، شاعیری، هه‌ساره‌ناسی، بیناسازی و ئه‌ندازیاری ئیسلامی خوێندووه‌ته‌وه و دواجار بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زانستانه قوتابخانه‌یه‌کی له سه‌قز چێکردووه. هه‌روه‌ها دروست کردنی مزگه‌وتی دوو مناره‌ی سه‌قز و پردی کۆنی شاری سه‌قز له کارە باشه‌کانی ئه‌م شێخه مه‌زنه‌یه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتاره‌کانی ڕۆژی یادی شێخ حه‌سه‌ن مه‌ولاناوا خوێندرایه‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310