١٦ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٣١
ژوماری کوژراوان و برینداران لە تەقینەوەی پێتەختی ئێراق

بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە باکووری بەغدا دە کەس کوژران و بریندار بوون .

بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی   بنکەی  هەواڵی  ئەلحەدەس  ،  سەرچاوە  سەربازیەکانی  ئێراقی   ڕۆژی  دووشەمە  ڕایانگەیاندووە  بە  هۆی    تەقینەوەی   بۆمب  لە  نزیکی    بازاڕی  نەریتیی   لە  باکووری   بەغدای    پێتەختی  ئێراق  دوو  کەس  کوژران  و  هەشت  کەس برینداربوون  . 

لە  لایەکی    دیکەوە   مێدیا  ئێراقیەکان  باسیان  کرد  لە   بەرپەرچدانەوەی   پەلاماری    تێرۆریستانی  داعشی  بۆ  سەر  پارێزگای  ئەنبار . 

تاقمی  تێرۆریستی   داعش  ناوچەی    ئەلسکار    لە شاری    ڕۆمادی    ناوەندی  ئەنبار    لە  ڕۆژئاوای     ئێراقیان  کردە  ئامانج  کە  هێزەکانی  ئێراق  ، تێرۆریستانیان   وەدەر  نا  و  تڕوموبیلەکانی  بۆمب ئاخنکراویان   تێک ڕماند .

  لە  هەمان حاڵدا   ، خالد  ئەلعوبەیدی   وەزیری  بەرگری  ئێراق    باسی   کرد   لە  ناردنی    هێزەکانی  زۆرتر  بۆ   موسڵ  بۆ  ڕزگاریکرانی  ئەو  شارە   لە  داگیر کردنی  داعش ...

کۆتایی کورتە نامە/310