به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆردومانی نەخۆشخانەی"عبس" لە پارێزگای حەججە لە باکووری یەمەن، لانیکەم بیست شارومەندی یەمەنیان کوشت ویان بریندار کرد.
لەهەمان کاتدا، محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵا لەسەر پەیجەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکدا، وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر خەڵکی یەمەن، پێی داگرت؛ فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی، منداڵانی یەمەنی لە خوێندنگەکان دەخەنەبەر پەلامار.
ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنووریش هاوپەیمانی سەعوودی تاوانبار کرد بە بۆردومانی قوتابخانەیەک لەپارێزگای سەعدەی یەمەن.
لەئاکامی پەلاماری عەرەبستان بۆسەر قوتابخانەی "داروتەحفیز"ی قورئانی پیرۆز لەناوچەی حیدانی پارێزگای سەعدەی یەمەن، لانیکەم ١٣منداڵ کوژران و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری ڕێکخراوی نەتەوەکان، ساڵی ڕابردوو نزیک بە٨٠٠منداڵی یەمەنی کوژران کە لانیکەم سەتی٦٠ی ئەوان لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێکی دیکە ، لیژنی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن، ئیدارەی کاروباری وڵاتی سپاردە دەست ئەنجومەنی باڵای سیاسی.
محەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لیژنە شۆڕشگێڕەکانی یەمەن پێی داگرت لەسەر داکۆکی لە ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بۆ ئیدارەی کاروباری وڵات وهەوڵدان بۆ نەهێشتنی کەندو کۆسپەکانی بەردەم هاتنەدی ئەو مەبەستە.
ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن و ئەندامانی دیکەی ئەو ئەنجومەنە، دوێنێ یەکشەمە بەئامادەبوون لە دووهەمین کۆڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە سوێندیان خوارد....
کۆتایی کورتە نامە/310