به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : شاندێکی سیاسی لە یەمەن لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەرەتای ئەو دیدارە دا وێڕای شەرمەزار کردنی سەر لەنوێی دەسدرێژکارییەکانی عەڕەبستان بۆ سەر یەمەن جەختی کرد قەیرانی یەمەن تەنیا رێگە چارەی سیاسی هەیە.
ناوبراو بە پیرۆزبایی کردنی کرانەوەی پاڕلمان یەمەن لە سەنعا وتی: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پاڕلمانی یەمەن ئەو پەیامە روونەی بۆ جیهان هەیە کە رێبەرە سیاسییەکان و خەڵکی یەمەن لە پڕۆسەی سیاسی خۆیان دا بەرگری دەکەن لە یەکپارچەیی خاک و یەکێتی نەتەوەیی خۆیان.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە کۆتایی ئەو دیدارە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردیەوە گۆڕانکارییەکانی یەمەن پێ و شوێن دەگرێو پشتیوانی دەکا لە هەر رێگەچارەیەک کە پشت ببەستێ بە وتووێژی لایەنە سیاسییەکانی یەمەن بە بێ دەسوەردانی بیانی.
سەرۆکی شاندی باڵای سیاسیی یەمەنش لەو دیدارە دا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە سەردانی کردنی ئێران، دەسخۆشی کرد لە سەر هەڵوێستی مرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن.
ناوبراو وتیشی:یەمەن بە درێژایی 505 ڕۆژی ڕابردوو دا لە شەڕێکی نابەرانبەر دایە و عەڕەبستانی سەعودی و هاوپەیمانەکانی رۆژئاوایی و ناوچەییەکانی بە تەواوی هێزی سەربازی و چەکەمەنی خۆیانەوە هاتونەتە شەڕی خەڵکی بێ دەرەتانی یەمەن.
ناوبراو هەروەها وتیشی: سەرباری تەواوی ئەو هێرشانەو گەمارۆ ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان، کۆبوونەوەی پارلمانی یەمەن بەڕێوەچوو و لە لایەن خەڵکیشەوە پشتیوانی لێ دەکرێ.....
کۆتایی کورتە نامە/310