١٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٩:٠٩
قەڵاچۆی قوتابیانی خوێندنگەیەک لە باکووری یەمەن

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دوێنێ شەممە ڕایگەیاند؛ لانیکەم دە منداڵی یەمەنی لەئاکامی بۆردومانی بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەباکووری یەمەن، کوژراون.

بزووتنەوەی ئەنساروڵاش لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی بۆردومانی خوێندنگەیەک لەباکووری یەمەن لەلایەن بۆمب هاوێژە سەعوودی-ئەمریکییەکان، ڕایگەیاند؛ لانیکەم دە منداڵی یەمەنی لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆسەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جومعە بن فازڵ، ی شاری یەمەن گیانیان لەدەست دا.

ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنوور لەسەر پەیجەکەی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەردا نووسی: ئەو ڕێکخراوە ئەمڕۆ لەناوچەی پارێزگای سەعدە وەرگری ٢١ بریندار و دە کوژراو بوو کە هەموویان کەمتر لە١٥ساڵ تەمەنیان بوو و خەریکی تێپەڕاندنی خولی تاقیکاریی بوون.

مەلاک شاهر بەرپرسی یەکەی مێدیایی ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنوور وتی: برینداران گوێزرانەوە نەخۆشخانەی جمهوری لە شاری سەعدە کە ئەو ڕێکخراوەش تێیدا چالاکی دەنوێنێ.

محەممەد عەبدوسەلام بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵا لە سەعدە، هاوپەیمانی عەرەبی-ئەمریکی بەسەرۆکایەتی عەرەبستانی بەهۆکاری ئەو پەلامارە زانی.

وتەبێژی ئەو هاوپەیمانییە تائێستا سەبارەت بەو پەلامارە هیچ کاردانەوەی پێشان نەداوە.

عەرەبستان و هاوپەیمانانی عەرەبی-ئەمریکایی ئەو وڵاتە ، لە شەشی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو(١٣٩٤) وە تائێستا هەزاران پەلاماری ئاسمانی لەدژ خەڵکی یەمەن ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە، زیاتر لە هەشت هەزار یەمەنی کوژراون و نزیک بە بیست هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونە.....

کۆتایی کورتە نامە/310