١٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٢٢
لێدوانی سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بە بۆنەی ساڵهاتی سەرکەوتنی موقاوەمە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان، وتی: پێکهاتەی سوپای رژیمی زایۆنیستی لەشەڕی٣٣ڕۆژەدا زیانێکی قورسی وێکەوت و بەرزەفڕییەکانی ئەو رژیمەش بۆ هەمیشە هەرەسی هێنا.

 سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان، دوێنێ شەممە بەبۆنەی دەیەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی موقاوەمە لە شەڕی ساڵی٢٠٠٦ لەهەمبەر ئیسرائیل، پێی داگرت؛ ئیسرائیل وئەمریکا لەشەڕی ژولای٢٠٠٦دا هەرەسیان هێناو بڕیاردەری ئەو شەڕەش وەک شەڕی ئێستای یەمەن، ئەمریکا بوو.

سەید حەسەن نەسروڵا وتی: بێ ئاکام کردنی ئامانجەکانی ئیسرائیل لەو شەڕەدا، دەسکەوتی مەزن و ستراتژیکی موقاوەمە بوو.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵا بەئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل لە موقاوەمە دەترسێ، وتی: لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە لوبنان لە هێمنی دایەو ئێستا، باشووری لوبنان بێ هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە لەگەڵ ئیسرائیل، سەردەمێکی جێگیر و پاوەجێ تێپەڕ دەکات.

حەسەن نەسروڵا هەروەها ڕێزی گرت لەو وڵاتانەی لەتەنیشت موقاوەمەدا ڕاوەستان و پاڵپشتی هەمەلایەنەیان لەوان کرد.

لە شەڕی ژولای٢٠٠٦ی نێوان سوپای رژیمی ئیسرائیل و هێزە خۆڕاگرەکانی لوبنان، کە سەرکەوتنی موقاوەمەی لێکەوتەوە، ١١٩سەربازی زایۆنی کوژران.

لەو شەڕەدا باکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان، کەوتە بەر هێرشی مووشەکیی هێزەکانی حیزبوڵا.....


کۆتایی کورتە نامە/310