به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەلاماری بۆمب هاوێژەکانی سەعودیا بۆ ناوچەی نەهم،پارێزگای سەنعا، چوار یەمەنی لەوان دوو زارۆک کوژران.
بۆمب هاوێژەکانی سەعودی هەروەها پێگەی سەربازیی ناوچەی سەفرای پارێزگای سەعدەی یەمەنیشیان بۆمباران کرد.
بۆمب هاوێژەکانی سەعودی هەروەها لە ناوچەی سنوریی جیران نیز، ماڵی خەڵکی ئەو دەڤەرەیان کردە ئامانجی پەلامارەکانی خۆیان.
لە لایەکی دیکەشەوە لە شەڕی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لەگەڵ تیرۆریستانی ئەلقاعیدە و بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشوری یەمەن، ژمارێک لە تیرۆریستان و بەکرێگیراوان کوژران.
لە هەڵمەتی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ناوچەی سەعەباتی پارێزگای تەعێزی باشوری یەمەنیش دەیان ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لەوان ژمارێک سەرکردەی ئەو گروپە کوژران.
هەروەها لە پەلاماری تۆپخانەیی سوپای یەمەن بۆ شوێنی گردبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە تەعێزی یەمەن دەیان بەکرێگیراوی سەعودی کوژران.
هاوپەیمانی عەڕەبستان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە مارسی 2015وە پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ سەر یەمەن دەست پێ کردوە کە لەو هێرشانە دا تا ئێستا هەزاران کەس کوژراو بریندار و ئاوارە بوونە....
کۆتایی کورتە نامە/310