١٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:٠٠
جەعفەری: دوژمن ناتوانێ لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی وڵاتدا خۆڕانان بکات

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، وتی: ئامادەیی هەمەلایەنەی خەباتکارانی هێزی زەوینیی سپاو قەرارگای هەمزە سەیدوشوهەدا(ع) و خەڵکی ڕۆژاوای ئێران، ئیمکانی خۆڕانانی سەندووە لە بەکرێگیراوانی سەر بە سیستەمی زاڵێتی خواز و سیستەمی زایۆنیزم و گرووپە ڕەشەکوژە دژە شۆڕشەکان.

سەرداری سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری لەکاتی سەردانی لە یەکەی فەرمانبەرێتی جێگیری هێزی زەوینیی سپا لە پارێزگاکانی کوردستان وئازەربایجانی ڕۆژاوا، وێڕای بەشیاو لێکدانەوەی دۆخی ئاسایشیی سنوورەکان، ڕێزی گرت لە خەباتکارانی ئازا و بەغیرەت و ئاسایش ئافرێن لە ناوچە سنوورییەکان و وتی:

بێگومان ئاسایشی پاوەجێی ئێستای ئێرانی ئیسلامی بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژاواو باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات ، قەرزداری ئازایەتی ئەمەگدارانەو ئامادەیی کەم وێنەی ئێوەی خودان ڕێزە.

جەعفەری، بڕوا، مەعنەوییەت و کردەی شۆڕشگێڕانەی بە ڕازی سەرکەوتنی سپا لەبەرەوڕووبوونەوەی سەرکەوتووانەی هەڕەشەو گوڕەشەکانی بەردەم وڵات و ئینقلاب زانی و وتی:

ستراتژیای سپا لە بەجەماوەری کردنی ئاسایش و سڕینەوەی بێ بەشی و بەشخوراویی لەناوچە سنوورییەکانی وڵات، شوێنهات و دەرەنجامەکانی خۆی بەباشی دەرخستووەو ئەمڕۆ، خەڵکی خاوەن بڕوا و ئازای کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا سەرباری هەوڵی بەرەی دوژمن و گرووپە ڕەشەکوژە دژە ئینقلابییەکان، هەست بە هێمنی و ئاسایشێکی بەرچاو دەکەن لە نیشتمان و زێدی خۆیاندا....

کۆتایی کورتە نامە/310