به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :، ژمارێکی زۆری سەربازییەکانی زایۆنی بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە بە هێرش بۆ سەر ئۆردوگای ئەلدەهیشە کە باشووری بەیت لەحم ، بەرەو فەلەستینیەکان تەقەیان کرد کە لە ئەنجامی دا ٧ کەس بریندار بوون و ڕاگوێزراون . سەربازییەکانی سوپای رەژێمی زایۆنی لەم هێرشە "نەعیم ئەبوعەکر" ئازادەی فەلەستینی دوای پشکنینی ماڵەکەی قۆڵبەست کرد .
هەواڵێکی دیکە ئەوەیەکە هیزە داگیرکارە زایۆنیستەکان بەیانی ئەمرۆ بە هێرش بۆ سەرماڵی " لوی ئەکرەم ئەلمەشارقە" یەخسیری ئازادکراوی فەلەستینی لە شارۆچکەی " خورسا" لە شاری ئەلخەلیل لەباشووری ڕۆخی خۆرئاوای ڕووباری ئەردەن ،ئەویان قۆڵبەست کرد.
هێزە زایۆنیستەکان هەروەها "زەکەریا ئەلغول" یەخسیری ئازاد کراوی فەلەستینی دانیشتووی ئۆردوگای جەنین یان لە کاتی تێپەرین لە نیزیک یەکێ لە لەمپەرەکانی سەربازی داگیرکاران لە نێوان شاری جەنین و نابلۆس ، قٶلبەست کردووە .
هەر لەم حالە دا " عەبدولەتیف قانون" ووتە بیژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) دۆێنێ لە ڕێو ڕەسمی هاودەنگی لەگەڵ یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕەژیمی داگیر کار ووتی ، سەربازییە یەخسیرەکانی ئەم ڕەژێمە تائازادی هەموو یەخسیرە فەلەستینیەکان لای مۆقاومە دەمێننەوە . نیزیک ٧٠٠٠ یەخسیری فەلەستینی لە ٢٥ زیندانی ڕەژیمی زایۆنی دان کە نیزیک ١٥٠٠ کەس لەوان بە هۆی نەخۆشی جۆر بەجۆر لە ڕەنج دان و زیاتر لە ٧٥٠ یەخسیریش بە شێوەی کاتی قۆڵبەست کراون ....
کۆتایی کورتە نامە/310