٦ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:٣٤
نیشتەجێ کردنی هەشت هەزار پەنابەری سوری لە ئەمریکا

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: نزیکەی هەشت هەزار پەنابەری سوری لە ئۆکتۆبری ڕابردوەوە تا ئێستا لە ئەمریکا نیشتەجێ کراون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"ئان ریچارد" سکرتێری گشتی نوسینگەی  حەشیمەت، پەنابەران و کۆچبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی لە ئۆکتۆبری رابردوەوە تا ئێستا هەشت هەزار پەنابەری سوری لە ئەمریکا نیشتەجێ کراون و واشنگتۆن لە سەروبەندی جێبەجێ کردنی فەرمانی باراک ئۆبامایە بۆ نیشتەجێ کردنی 10 هەزار پەنابەر تا کۆتایی ئەم ساڵی دارایی.

ریچارد رونیشی کردەوە، ژمارێکی زۆر لە پەنابەران چاوەڕێی نیشتەجێ بوون لە ئەمریکان.

ریچارد وتیشی: لەوانەیە ژماری پەنابەرانی سوری لە ئەمریکا تەنانەت لە 10 هەزار کەسیش تا کۆتایی ئەم ساڵی دارایی واتە 30 سێپتامبر تپەرێ.

ئۆپاما پێشوتر ڕایگەیاندبوو ئەمریکا بەنیازە 10 هەزار پەنابەر و کۆچبەری سوری نیشتەجێ کەن.

ئەو کارەی ئۆباما لە لایەن کۆمارییەکانی کۆنگرەوە بەرەوڕووی رەخنە بۆتەوە.

نیشتەجێ کردنی پەنابەرانی سوری لە ئەمریکا لە حاڵێک دایە کە سیاسەتی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی کردن لە گروپە تیرۆریستییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە هۆی کوژران و بریندار بوون و ئاوارەبوونی چەند میلیۆن کەس لە خەڵکی وڵاتانی ڕوسیا و عێراق....

کۆتایی کورتە نامە/310